KDC

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هاوکاری پەنابەرە کوردەکان دەکات

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا، بۆ بەسەر کردنەوەی پەنابەرە کوردەکان، سەردانی چەند کامپێکی پەنابەرانی ئەو وڵاتە دەکەن، ئەوەش بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بارودۆخیان و هاوکاریکردنیان.

رزگار شێخ عەلی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن و، ئومێد هەورامی ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندەکە، سەردانی چەند کامپێکی پەنابەرییان لە لەندەن کرد، کە چەندین کوردی تێدا نیشتەجێکراون، ئەوەش بە مەبەستی ئاگادار بوون لە بارودۆخیان و هاوکاری و رێنماییان لە پێناو کاروبارە پەنابەرییەکانیان بکەن.

جێی باسە، گەنجە کوردەکانی دانیشتووی کامپەکانیش، خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو بەسەر کردنەوەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەربڕی، کە بەو شێوە سەردانیان کردوون و ئامادەییان دەربڕیوە رێنمایی و هاوکارییان بکەن.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە داواکاری لە حیزبە کوردستانییەکان هەیە

KDC

لە ئۆپسالا سەمینارێك لەبارەی ناوەندی رەوەند سازكرا

KDC

کۆمەڵەی کولتووری کوردی لە شاری تورکوی فینلاند بەشداری لە پێشانگای کولتورەکان کرد

KDC
KDC

FREE
VIEW