KDC

لە پەرلەمانی نەرویج سیمینارێک لەسەر پرسی کورد بەڕێوەچوو

وەزیری دەرەوەی نەرویج، لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، لەسەر پرسی کورد سیمینارێکی بۆ کوردانی تاراوگە پێکهێنا.


ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی٦ی٢٠٢٣ لە پەرلەمانی نەرویج سمینارێک لە ژێر ناوی ( بارودۆخی کوردستان) بە بەشداری خاتوو هانیکێن هۆیتفێڵد وەزیری دەرەوەی نەرویج، مانی حوسەینی ئەندام پەرلەمانی کورد لە سەر لیستی پارتی کرێکاران و هودا عیماد بەربژێری کورد لە پارتی ناوبراو بو هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی ئەمساڵ پێکهات.
لەم کۆبوونەوەیەدا جیاواز لە نوێنەری حیزب و ڕێکخراوەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان کۆمەڵێک کەسایەتی و چالاکی سەربەخۆش بەشدارییان کرد. شایانی باسە لەو سیمینارەدا شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەورویج کە پێکهاتبوون لە مەسعوود ناسری، ئازاد ئەحمەد، رۆدی ئیلگێن، خاتوو هێلین و سیامەند خەلەف بە سەرپەرستی دوکتور نورەالدین خۆشناۆ بەرپرسی ناوەند و ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیون بەشداری ئەم سیمینارە بوون.


سەرەتا وەزیری دەرەوەی نەرویج لەو سیمینارەدا باسێکی لەسەر بارودۆخی سیاسیی هەر چوارپارچەی کوردستان پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر ئەو کێشە و گرفتانەی کە لە ئێستادا لەم بەشانەی کوردستاندا لە ئارادان.
پاشان نوێنەری هەریەک لە هێز و لایەن و ڕێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، پرسیار، پێشنیار، تێبینی و سەرنجی خۆیان لەسەر باس و بابەتە جۆراوجۆرەکان خستە ڕوو کە وەڵامی بەشێک لە پرسیارەکان لەلایەن وەزیری دەرەوەی نەرویج درایەوە.


پاشان لە لاێەن دوکتور نورەالدین خۆشناو بەرپرسی ناوەندی ڕەوندی کوردستانی لە نەرویج چەندین داواکاری و پێشنیار ئاراستەی وەزیری دەرە کرد کە بریتی بوون لە:
• نەرویج دەورێکی چالاکتر ببینی لە کێشەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەل بەغدا
• ئەو بڕیارانەی وا حکومەتی بەغدا دژ بە هەرێم دواییە ئیدانە بکرێن و لە هەمانکاتدا زەختیان لێبکرێت رێز لە دەستووری عیراقی فیدرال بگێردرێت


• وەک چۆن نەرویج دەورێکی گرنگی هەبووە لە پەیمانەکانی ئاشتی نێۆان عەرەب و ئیسرائیل و هەروەها سودان، سریلانکا و ئەندونزیا ئێمەش داواکارین نەرویج هەمان دەور ببینێت بو دابین کردنی ئاشتی بو هەر چۆارپارچەی کوردستان
• پشتگیری کردن و راهێنان بو هێزی پێشمەرگەی کوردستان بو بەرەنگاربوونەوە لە گەل پاشماۆەکانی داعشدا
• داوا دەکەین نەرویج کونسولخانەی خۆی لە هەرێم بکاتەوە

شیاوی باسە دواتر چەندین پێشنیاریش لە لاێەن ئازاد ئەحمەد ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویج ئاراستەی وەزیری دەورە کرا کە بریتن بوو لە:
• هاوکاری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت بە تاێبەتی لەم کاتەتدا کە پێوەندی نێوان بەشار ئەسەد و یەکیەتی عەرەبدا بەرەو باشبوون دەڕۆات ئەو مەترسیە هەێە کە هێرش بکرێتە سەر نەتەوەی کورد لە ڕۆژئاۆای کوردستان
• هاوکاری هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە بکرێت
• سەفارەتی نەرویج لە عێراق و کونسولخانەی نەرویج لە هەولێر دابمزرێنن
• هاوکاری پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان لە تورکیا و لە هەریمی کوردستان بکرێت


شایەنی باسە وەزیری دەروەی نەرویج زۆر بە پۆزیتیف باسی نەتەوەی کوردی کرد و ، وتی: پێویست ناکات کەس باسی کورد بۆ من یا هیچ بەرپرسێکی ئەوروپا بکات، ئیمڕۆ کورد و پرسی کورد بو ئێمە و گشت جیهان ناسراوە


لە کۆتایشدا و پاش تەواو بوونی وتەکانی و لە کاتی ڕۆیشتنیدا هاتەنێو بەشدارانی سیمینارەکە و ڕایگەیاند من پێم خۆشە و هەرکەسیش پێخۆشە ئەمن ناڕۆم و لێرەم تا وێنە لەگەلتان بگرم و لەگەل زۆربەی کوردەکانی نەرویج وێنەی گرت.

___

کۆبوونەوەی کۆمەڵەی کوردی موردایك بۆ چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢٤

nusar1

ئەڵمانیا : پێشکەوتنێکی پزیشکی” دەرمانێک بەرھەم دێت ، نیشانەکانی کۆرۆنا بۆ ھەتاھەتایە دەسڕێتەوە

KDC

گروپێکی ڕوسی تۆری ئەلکترۆنی کۆمپانیای کۆکاکۆلا هاک دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW