KDC

ناوەندی نەمسا بەشداری کۆنفرانسی بەرخودانی ڕۆژهەڵاتیان لە ڤێنا کرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا، بەشدارییا لە کۆنفرانسی بەرخودانی رۆژهەڵات کرد، کە لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی ڤێنای پایتەختی نەمسا بەڕێوەچوو.

ڕۆژی هەینی، ڕێککەوتی 23.06.2023، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا، بانگهێشتی فەرمیی کۆنفڕانسێکیان لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی شاری ڤێنای وڵاتی ئۆتریش، کرد کە بۆ خالید عەزیزی وتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رێکخرابوو.

لەو کۆنفڕانسەدا بە بەشداری چوار ئەندام پەرلەمانی ئۆتریش کە بریتیبوون لە، بێریڤان ئەسلان پەرلەمانتار لە حیزبی سەوزەکانی ئۆتریش، دکتۆر شتفانی کریسپەر پەرلەمانتار لە حیزبی لیبراڵ دیموکرات، مارینا هانکە پەرلەمانتار لە حیزبی سۆسیال دیموکرات، نیکی کۆنڕاد وتەبێژی مافی مرۆڤی حیزبی سەوزکان، هاوکات چەند لایەن و کەسایەتی نەمساوی و کورد و ئێرانی بەشداری بوون.

لە پانێلی یەکەمی کۆنفرانسەکەدا، خالید عەزیزی باسێکی لەسەر بارودۆخی سیاسیی ئێستای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و، بزووتنەوەی سیاسیی و مافخوازیی گەلی کورد و گەلانی ئێران لە خەبات و تێکۆشانیان، دژی حکومەتی داگیرکاری ئیسلامیی ئێران پێشکەش کرد.

لەو کۆنفرانسەدا هەڤاڵان نزار مووسا بەرپرسی ناوەندی نەمسا، ئەفشین ئەقدەسی ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا، بەشدارییان کرد.

جێی باسە، لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا، هەر یەک لە هەڤاڵانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ دەستەی بەڕێوەبەری دەربڕی.

___

بزانە لە ماوەی شەش مانگدا چەند کۆچبەر خنکاون

KDC

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکەوە چەندین رووسی گیانیان لە دەستدا

KDC

بۆچوونی عبدالرزاق ماجد لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد 

KDC
KDC

FREE
VIEW