ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دیسلدۆرفی ئەڵمانیا، بەشداری لە ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی سێ پەرتوکی ناری عومەر، شاعیر و نووسەری کوردیان کرد کە بە زمانەکانی عەرەبی، ئینگلیزی و ئەڵمانی وەرگێردرابوون.
نارین عومەر، شاعیر و نوسەری کورد سێ پەرتوکی نوێی وەرگێڕدراوی بە سێ زمانی ئەڵمانی، عەرەبی و ئینگلیزی بە چاپ گەیاندووە و لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری دیسلدۆرف بە ئامادەبوونی ئەمەل حەسەن، ئەندامی دەستەی کارگێریی ناوەندی دیسلدۆرف، بە واژووی نووسەر لەسەر پەرتوکەکانی بڵاو کرایەوە.




یەکێک لەو پەرتوکانە بە ناوی (Lovers Imprint )ە و کۆمەڵێک شیعر لەخۆ دەگرێت کە لەلایەن د. سۆبی حسێن، لە کوردی و عەرەبییەوە بۆ ئینگلیزی وەریگێڕاوە. پەرتوکی دووهەم لەژێر ناوی (Augen des Herzens ) هاتووە و کۆمەڵێک شیعری لەخۆ گرتووە،بە زمانی ئەڵمانی کە لە وەرگێڕانی: بیرگیتا کۆلب، ماریا دێرتینگەر، کریستا-ماریا ستاڵ، لیان هۆ، سازین عەلی. سەبارەت بە پەرتووکی سێیەمیش، کورتەچیرۆکە، بە ناوی (مفكرة امي ) بە زمانی عەرەبی چاپ کراوە.
شایانی باسە کە نارین عومەر، نووسەر و شاعیری کوردە و خەڵکی ڕۆژاوای کوردستانە و لە ئەڵمانیا دەژی کە زیاتر لە بیست پەرتووکی خۆی بە چاپ گەیاندووە.
س،ح