KDC

نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەشداری یادی تیرۆرکردنی شەهید قاسملووی کرد

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا، بەشداری یادی 34 ساڵەی تیرۆرکردنی شەهید دکتۆر قاسملووی کرد و، تێیدا وتارێکی پێشکەش کرد.

رۆژی سێشەممە، رێککەوتی 12ی7ی2023، بەختیار وەیس، نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا، بەشداری یادی 34 ساڵەی تیرۆرکردنی شەهید دکتۆر قاسملوو کرد، کە لە (Portcullis House)ی لەندەن و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی چەندین حزب و کەسایەتی کوردی پارچەکانی کوردستان و، چەند پەرلەمانتارێکی بەریتانی بەڕێوەچوو.

جێی باسە، بەختیار وەیس، بە ناوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە، وتارێکی پێشکەش کرد، کە تێیدا ئاماژەی بەوەدا، کە ئێمەی گەلی کورد نەهامەتی و زوڵمی زۆرمان لە پێناو مافەکانمان و رێگای ئازادی بینیوە، بگرە زۆرجاریش لە پێناو مافی گەلانی دیکەش قوربانیمان داوە، وە شەهید دکتۆر قاسملوو سەرکردەیەک بوو، کە لە پێناو گەل و نیشتیمان گیانی بەخت کرد.

___

بەریتانیا رەگەزنامەی هاووڵاتیبوونی خۆی لەو کەسانە دەسێنێتەوە کە داعش بوون

KDC

ئەڵمانیا: جڤاکی کوردی بەبۆنەی ساڵوەگەری ڕیفراندۆمی سەربەخۆی سیمینارێک ئەنجام دەدەن

nusar1

زاوایەكی سەدام حسێن پاش ١٨ ساڵ زیندانی ئازادكرا

KDC
KDC

FREE
VIEW