KDC

کەنەدا: نوێنەری کۆنفدراسیۆن تیمی تۆپی پێی کوردستانیانی بەسەر کردەوە

مستەر کورد نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەو دەست خۆشی کردن لە یانەی تۆپی پێی کوردەکانی شاری لەندەن لە باژێری ئۆنتاریۆی کەنەدا، لە نیزکەوە سەردانی تیمەکەی کردو وێرای سەیر کردنی یاریەکەیان دواتر لەگەڵیان کۆبوویەوە.
لەو دیدارەدا نوێنەری کۆنفیدراسیۆن باسێکی لەسەر بایەخی یاری تۆپی پێی و دیپلۆماسی وەرزشی پێشکەش کردو دەستخۆشی و ماندوونەبوونی لەو تیپە کردو بەڵێنی هەموو جۆرە هاوکاری و یارمەتییەکی مومکینی پێدان.
ئەندامانی تیپی پێی کوردەکانی شاری لەندەن، وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی و سپاس لە سەردانی نوێنەری کۆنفیدراسیۆن، هاوکات باسێکێیان لەسەر پێویستییەکانی خۆیان و گرینگی بەردەوام بوونی کارەکانی تیپەکەیان پێشکەش کرد.
شەریف بێهروز یەکێک لە ئەندامانی چالاکی تیپەکە، ئاشکرای کرد ئامانج لە دامەزراندنی ئەو تیپە کوردستانییە بە ئاڵای کوردستانەوە کۆکردنەوەی کوردستانیان و هاوکات هەوڵدان بوە بۆ جێکردنەوەی ناوی کوردو کوردستان لە نێو یانەکانی یاری کردن لە وڵاتی کانەدا.


تیپی تۆپی پێی کوردەکانی کەنەدا لە شاری لەندەن، ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە; لە فیدراسیونی تۆپی پێی نێوچەو پارێزگای ئونتاریو لە کەنەدا تۆمار کراوە. تا ئێستا ئەم یانەیە توانیویەتی لە ئاستی گەورە ساڵاندا لە شاری لەندەنی باژێری ئۆنتاریۆ لە کەنەدا یاری بکات و هەنووکە لە دەستە دووهەمی شارەکەدا لە نێوخۆ و دەرەوە یاری دەکەن.

___

فەرەنسا وەرگرتنی ڤاکسینی دژی نەخۆشی کرۆنا لە کەرتی تەندروستی کردە ناچاری

KDC

ناوەندی ئۆتاوا بەشداری ناونانی شەقامێکی کەنەدایان بە ناوی ژینا ئەمنییەوە کرد

nusar1

جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن لەگەڵ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ساندیێگۆ کۆبووەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW