لە شاری ئالماتای وڵاتی کازاخستان ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، ڕێوڕەسمێکیان لە یادی ٤٠ ساڵەی کارەساتی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان ڕێکخست و هاوکات بەو بۆنەوە چەند چالاکییەک بەڕێوەچوو.




بە ئامادەبوونی سەرۆکی کوردانی کازاخستان، سەرۆکی کۆمەڵەی نێوەدەوڵەتیی کوردانی سوڤییەت، سەرۆکی کۆمەڵەی بەربانگ و چەندین کەسایەتی، ڕۆشنبیران و کوردانی ئەو وڵاتە، ڕێورەسمی یادی ٤٠ ساڵەی کارەساتی ئەنفالی بارزانییەکان لە لە هۆتێلی “گراند ئەربیل” لە شاری ئالماتا بەڕێوەچوو.


لەو ڕێوڕەسمەدا وتاری عەزیز زیو، سەرۆکی کوردانی وڵاتی کازاخستان و وتاری شێخ ڕەمەزان، سەرۆکی فدراسیۆنی کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی کوردانی سۆڤیەت پێشکەش کران و لە نێوئاخنی ئەو واتارانەدا باسیان لە کارەساتی ئەنفال و کۆمەڵکوژیی بارزانییەکان کرد.
شایانی باسە لەو ڕێورەسمەدا فیلمی ڤیدیۆیی “دایکانی من” نمایش کرا و پاشان هەڵبەستوان “کنیازێ مەجید” بە چەند پارچە هەڵبەستێکی تایبەت بەو کارەساتە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.