KDC

کۆبوونەوەی کۆمەڵەی کوردی موردایك بۆ چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢٤

ئاشتی گەرمیانی .. زێڤن بیرخن . هۆلەندا

بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی مۆردایک، دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەکە بە مەبەستی دانانی بەرنامە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانیان لە ساڵی ٢٠٢٤ کۆبوونەوە و چەندین بیرۆکەیان تاوتوێکرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی ٦ / ٨ / ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی سەرۆك و دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی کوردی موردایك، کۆبوونەوەی ساڵانەی بەرنامە و پلانی ساڵی ٢٠٢٤ ی خستە نێو ئەجیندای کار و چالاکییەکانییەوە بۆ ساڵی داهاتوو، کە لەتیف عومەر نووسەر و شاعیر، وەک سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی موردایك، و دەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبردن هەریەك لە ئاشتی گەرمیانی ، خۆشی بانەیی ، هیواعەلی ، بژار حەمدی ، کۆنی ڤەن ئاکن ، شیرین جەباری و لانۆ لەتیف، ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

سەرەتای کۆبوونەوەکە باس لە چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ کرا و، باسی ئەو چەند مانگەیان کرد کە لە پلانی ئەمساڵدا هەیە جێبەجێ بکرێت، و بۆ پلانی ساڵی داهاتوو کە دەبێت پێشکەشی شارەوانی موردایک بکرێت، بریتی بوون لەو چالاکیانەی کە سەری ساڵ و ڤالانتاین و ٢١ ی نەورۆز و، بۆنە نەتەوەییەکان و پێشانگای گشتی نێودەوڵەتی و سیمینار و ڕۆژانی منداڵان و، زۆر بۆنەی دیکە خرانە بەر باس و گفتوگۆکردن، هاوکات پێشانگای گشتی هونەرمەندانی کورد و وڵاتانی ئەوروپی کە ساڵانە لەلایەن کۆمەڵەی کوردی موردایکەوە ئەنجام دەدرێت، پلانی بۆ دانرا کە ساڵێکی تر ئامادەکاری بۆ بکرێت .

کۆمەڵەی کوردی موردایك، وەک ڕێکخراوێکی کەلتووری ڕۆشنبیری، لە ساڵی ٢٠٠٥ وە بەردەوامە لە چالاکی هونەری و کەلتووری و ڕۆشنبیری، لە سنووری شارەوانی موردایك و نێو هۆڵەندا. لە هەمانکاتدا کۆمەڵە یاری و چەند کارێك ئەنجام دەدەن، لەوانە کاری وێنەکێشان و یاری وەرزش و گۆرانی وتن، یا مەلەوانی، یان ڕاکردن و زۆر یاری تر.

جێی باسە، لە ڕێگای ئەم چالاکیانەوە مەبەست لە کۆکردنەوەی ڕەوەندی کوردستانی و تێکەڵ بوون لە گەڵ کۆمەڵگا و چالاکییەکانی هۆڵەندی بۆ زمان و کەلتوورو ڕۆشنبیری و ئاڵوگۆڕی فەرهەنگی کەلتوورییە .

___

ڕووسیا:مانۆری سەربازی لەگەڵ بیلاڕووس ئەنجام دەدات

nusar1

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ پۆڵندا بە پێشلکردنی مافەکانی کۆچبەران لەسەر سنورەکانی لەگەڵ بیلاڕوس تۆمەتبار دەکات

nusar1

بەرشەلۆنە چاوی بە سیاسەتی بلیت فرۆرشتنی یانەکەی دەخشێنێتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW