ڕەوەندی کوردستانی- لە ڤۆڵفسبورگ، سیمینارێکی تایبەتیان بۆ چەند کەسایەتییەکی کورد لەسەر کۆمەڵکوژی شەنگال بەڕێوەبرد.


ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی 06.08.23 بۆ وەبیرهێنانەوە کۆمەڵکوژی شەنگال، ڕەوەندی کوردستانی-لە ڤۆڵفسبورگی ئەڵمانیا سیمنارێکیان بۆ هەریەکە لە مامۆستا داود خەتاری و، مامۆستا محەمەد ئیقباڵ و مامۆستا دیندار خاشۆ بەڕێوەبرد.
سیمینارەکە لەلایەن مامۆستا محەمەد سەغیر بەڕێوەدەبرا و، مامۆستا داود خەتاری، مامۆستای زانکۆ و لێکۆڵەر، لەسەر دۆکیۆمێنتاری جینۆسایدی کوردانی ئێزدی دوا، هاوکات مامۆستا محەمەد ئیقباڵ، لەسەر بیری توندڕەوی بابەتێکی پێشکەش کرد، هەروەها مامۆستا دیندار خاشۆ، وتاری ڕەوەندی کوردستانی-لە ڤۆڵفسبورگی خوێندەوە.