KDC

نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەشداری ساڵیادی دامەزراندنی حدکای کرد

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا بەشداری ڕێوڕەسمی یادی دامەزراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد، کە لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمەریکا بەڕێوەچوو.

رۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٧ی ئۆگەستی ٢٠٢٣، کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەمەریکا، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٨ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دیموکرات، ڕێوڕەسمێکیان لە ویلایەتی “ڤێرجینیا” بەڕێوە برد، کە کوردستانیانی هەر چوار پارچەی کوردستان و نوێنەرانی حیزب و رێکخراوە سیاسیی، جەماوەری و پیشەیی و دیموکراتییەکان تێیدا بەشدار بوون.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

رەحیم رەشیدی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا، بەشداری ڕێوڕەسمەكەی كرد و، لە نزیکەوە پیرۆزبایی کۆنفدراسیۆنی پێشکەش بە بەرپرسانی حدکا و بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە کرد و، رۆڵ و پێگەی مێژوویی حیزبی دیموکراتی لە مێژووی جووڵانەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان دا بەرز نرخاند.

هەروەها مستەر كورد سوپاسی بەرپرسانی دیموكراتی كرد كە لە ماوەی ڕابردوودا بۆ رێکخستنی رەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی بازنەی حیزبایەتی هاوكاری تەواویان لە خۆیان نیشانداوە و، لەم مەیدانەوە ئەرک و بەرپرسایەتی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆیان بە باشی و دڵسۆزانە جێبەجێ كردووە و، كۆنفدراسیۆن چاوەڕوانی وایە ئەو پشتیوانی و هاوكارییە بەردەوام و قوڵتر ببێتەوە.

نوێنەری كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی لە پەراوێزی جێژنەكەدا لەگەڵ نوێنەرانی حیزب و ڕێكخراوە كوردستانییەكان و کەسایەتییەکانی ئامادەبوو لەو یادەدا، سەبارەت بە دۆخی كوردستان و ناوچەكە ئاڵوگۆڕی بیروڕای كرد

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا پرسەو سەرخۆشی ئاراستەی سەیران خان دەکات

nusar1

پێنتاگۆن: جەنگ لەگەڵ چین و روسیاجیهان بەرەو وێرانکاری دەبات

KDC

ڕوسیا دیەوێ پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەوروپا وەکخۆی بمێنێتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW