KDC

شفا بارزانی و ڕێبەرانی پارتی سوسیالیستی چەپی نەرویج SV کۆبوونەوە

ڕێزدارشفا بارزانی و ڕێبەرانی پارتی سوسیالیستی چەپی نەرویج SV کۆبوونەوە


سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بە یاوەری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، سەردانی پەرلەمانی نەرویجیان کرد و لەگەڵ چەندین ئەندامی ڕیبەراێەتی پارتی SVی کۆبووەوە.
ڕۆژی هەینی 01ی ئەیلولی ٢٠٢٣، شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بە یاوەری دکتۆر نوردەین خۆشناو بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، سەردانی پەرلەمانی نەرویجی کرد ولەگەڵ پارتی سۆسیالیستی چەپ کۆبووەوە.
لەم سەردانەیدا، لەلایەن هەریەکە لە خاتوو هایدی لوندەبەرگ راوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی فراکسیۆنی پەرلەمانی پارتی سۆسیالستی چەپ SV و، یەرموند سکور ئەندامی رێبەرایەتی پارتی سۆسیالیستی چەپی نەرویج و بەرپرسی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، ئاندریاس ئوگلاند پەرلەمانتار و ئەندامی کۆمیتەی یاسا و مافی پەرلەمان و بەرپرسی پرسی کورد لە پەرلەمانی نەرویج، مەسعود ناسری کوردی ئەندامی سیاسەتی دەرەوەی sv و کاندیدی ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی شارەوانییەکان، پەروێز سەلیمی کوردی ئەندامی SV و کاندیدی هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەیە، کە رۆڵی گرنگیان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکە هەیە، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا و کۆبوونەوە.


لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، پارتی SV باسیان لە ژینوساید و ئەنفالی گەلی کوردستانیان کرد، هاوکات ئاماژەیان بەوەدا چەند ساڵێ پێشتر سەردانی هەڵەبجەی شەهیدیان کردووە، جەختیشیان لەوە کردەوە کە زۆر بە وردی دەڕواننە کێشەکانی کورد و ئامادەییشیان هەیە و زانیاریان لەسەر هەموو کێشەکان هەیە.
ماوەیەک پێش ئێستا پارتی SV، بە هاوکاری کورد پڕۆژەی بە ژینۆسایدناساندنی کارەساتی ئێزدییەکان پێشکەش کرد و کۆنفرانسێکی گەورەیان بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدا، هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا تیشکیان خستەسەر ئینتگراسیۆنی کورد کرد و ئاماژەیان بۆ ئەو برا کوردانە کرد، کە ئەندامی SVن و بەرپرسیارێتیان لە کۆمەڵگای نەرویجی هەیە، بەڵام هەستی کوردایەتیان هەر ماوە و کاری زۆریش بۆ کورد دەکەن، شانازییان پێوەدەکردن و بە سەفیری بە توانای کورد ناویان هێنان.
دواتریش شێفا بارزانی سوپاسی بەرپرسانی پارتی SVی کردن و کارەکانیانی بەرز نرخاند و هیوای خواست لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو سەرکەوتوو بن، داوای کرد، پەیوەندی نێوانیان پتەوتر بێت.


هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر نورەدین تیشکی خستەرسەر ئەو کارانەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ پرسی جینۆساید دەیکەن، وەک کۆکردنەوەی دیکۆمێنت و ئەنجامدانی کۆنفرانس لە رووسیا لەسەر پرسی کارەساتی ئێزدییەکانی شنگال لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش، کە تێیدا چەندین کۆمەڵە و رێکخراو و مافناسەکانی ئەو وڵاتە بەشداری بوون لە ساڵیادی کارەساتەکەدا ئەنجامدرا، هاوکات ماوەیەکی دیکەش لە ئەڵمانیا کۆنفرانسێکی دیکە لەسەر جینۆسایدی ئێزدییەکان لە ئەڵمانیا و بە بەشداری چەندین وەزیر و پەرلەمانتار چالاکوانی ئەڵمانی ئەنجام دەدە.
هەروەها بانگهێشتنامەشیان ئاڕاستەی پارتی SVی کرد تا بەشداری ئەو کۆنفرانسە بن و لە نزیکەوە دیکۆمێنتارییەکان ببینن، داواشیان لێکرا پێکەوە کار بۆ بە ژینۆسایدناساندنی ئەو کارەساتەی بەسەر خوشک و برا کوردە ئێزدییەکان هات بکەن.
دکتۆر نورەدین ئەوەشی بۆ باسکرد کە لە ئایندەیەکی نزیکدا، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پڕۆژەی بە جینۆسایدناساندنی ئەنفالی بارزانییەکان و گەرمیان پێشکەش دەکەن، لە بەرانبەریشدا ئەوان رەزامەندی خۆیان دەربڕی و بەڵێنی هاوکارییان دا، هاوکات ئەوەشیان وت، کە کۆنفێدراسیۆن لەگەڵ پارتەکانی دیکەی نەرویج کار بکەن تا بتوانن پڕۆژەکە لە پەرلەمانی نەرویجی و بە زووترین کار بخرێتە بەر باس.


شایانی باسە، دوو ئەندامی کوردی ئەو پارتە نەرویجییە، بە زمانی شیرینی دایک گفتوگۆکانیان کرد و لە رێی وەرگێڕەوە بۆ سەر زمانی ئینگلیزی وەردەگێڕدران، ئەوەش جێی خۆشحاڵی بوو، هەروەها ئەندامانی سەرکردایەتی پارتەکەش خۆشحاڵبوون و ئاماژەیان بەوەدا کە ئەوان باوەڕی تەواویان بە ئازادی هەیە و هیچ کێشەیان نییە ئەندامەکانیان بە زمانی رەسەنی خۆیان گفتوگۆ بکەن، لە کۆتاییشدا بەڵێنیان دا هاوکاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بن، بە هیواش بوون هەموو ئەو کۆمەڵە و رێکخراوە کوردستانیانە لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆن کۆببنەوە و پێکەوە لەپێناو دۆزەکەیان تێبکۆشن.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پارتی چەپی سۆسیالیست (SV) لە نەرویج پارتێکی گرنگ و دۆستی گەلی کوردن.

___

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کۆچی دواییکرد

nusar1

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کورە کوردێک خەڵات دەکات

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا پرسەو سەرخۆشی ئاراستەی سەیران خان دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW