KDC

شفا بارزانی لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتی کرێکار (AP)نەرویجی کۆبووەوە


سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بە ئامادەبوونی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، لە سەردانێکیدا بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە، لەگەڵ ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی پارتی کرێکار ((AP کۆبووەوە.
رۆژی هەینی 1ی9ی2023، شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بە یاوەری دکتۆر نورەدین خۆشناو بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، سەردانی پەرلەمانی نەرویجی کرد و، لەلایەن پەرلەمانتارانی پارتی کرێکاری نەرویج (AP)، کە پێکهاتبوون لە، ئۆسمۆند ئاوکروست جێگری کۆمیتەی دەرەوەی پەرلەمانی نەرویج، مانی حوسێنی ئەندامی پەرلەمان و ئەندامی کۆمیتەی وزە، کە کوردە، سۆەرە میرلی ئەندامی کۆمیتەی ئابووری، یورن پێدرسن راوێژکاری کۆمیتەی سیاسەتی دەرەوە، پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
لەمیانەی ئەو سەردانەدا، شفا بارزانی لەگەڵیان کۆبووەوە و باسیان لە پەیوەندی نێوان کوردانی دیاسپۆرا و پارتی کرێکاری نەرویج کرا و، پەرلەمانتارە نەرویجییەکان زۆر بە ئەرێنی باسی کوردانی دیاسپۆرایان کرد کە تێکەڵ بە پارتە نەرویجییەکان بوون، ئاماژەیان بە مانی حوسێنی دا کە کوردە و ئەندامی پەرلەمانی نەرویجە لەسەر لیستی پارتەکەیان، هاوکات وەک بەڵگەیەکیش ناویان هێنا بەوپێیەی نەرویج بە یەک چاو سەیری هاوڵاتییەکانی خۆیان دەکات، جەختیشیان لەوە کردەوە، کە پارتی کرێکاری دەستەڵاتیش بەهەمان شێوە لەسەر ئەو بنەمایە کار دەکات.


ئەو پەرلەمانتارە نەرویجییانە لە درێژەی گفتوگۆکانیاندا لەسەر کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سوپاسی شفا بارزانیان کرد، کە ببێتە هۆی کۆکەرەوە و یەکڕیزی کۆمەڵە و رێکخراوەکانی کورد، چونکە هەر کۆمەڵە و رێکخراوێکی کوردی وابەستەیە بە یەکێ لە پارچەکانی کوردستانەوە، ئەم کۆنفدراسیۆنە کارێکی زۆر باشە هەموان کۆبکاتەوە، جەختیشیان لەوە کردەوە، کە ئەوان وەک پارتی کرێکار ئاواتیان بووە کوردەکان لەژێر یەک چەتردا کۆببنەوە و بە ئامانجەکانیان بگەن.
شفا بارزانی سوپاسی پارتی کرێکاری دەستەڵاتی نەرویجی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لێکردن و پێزانینی خۆیشی بۆ شوێنکردنەوەی کوردانی لە نێو پارتەکەیان راگەیاند، هاوکات هیوای خواست لە هەڵبژاردنەکانی ئایندەشدا سەرکەوتوو بن.
هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەیدا شفا بارزانی لەگەڵ پەرلەمانتارەکانی پارتی کرێکاری دەستەڵات، داوای لێکردن کە نەرویج کونسووڵخانەی خۆی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بکەنەوە، هاوکات هێڵی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان نەرویج و هەرێمی کوردستان بکەنەوە، ئەوەش لە پێناو کارئاسانی بۆ کوردانی دانیشتووی نەرویج بکەن، چ بۆ خۆیان، یا بۆ خانەوادەکانیان کە کار و مامەڵەکانیان لە هەولێر ئەنجام بدەن، نەک بڕۆنە وڵاتێکی دیکە.
لە کۆتاییشدا پەرلەمانتارەکانی ئەو پارتە، جەختیان لەوە کردەوە، کە چۆن ئێستا پەیوەندییان لەگەڵ کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هەیە، بەهێزتر و پتەوتری بکەن.

___

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی یادی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێکی بڵاوکردەوە

nusar1

گاڵتەجاڕییەکەی ئەکتەرە سعودیەکە بە سەرۆکی ئەمەریکا کاردانەوەی لێکەوتەوە

KDC

پلاسخارت: جیهان بە گرینگییەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW