KDC

شفا بارزانی: پێویستە پشتیوانی بۆ دۆزی ڕەوای کورد و لۆبیەکی بەهێز و کاریگەر بنیادبنێین

سەرپەرشتیاری گەشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، لەگەڵ بەشێک لە کوردستانیانی وڵاتی نیدەرلاند کۆبووە و تێیدا ئاماژەی بەوەدا، کە پێویستە هەمووان پاڵشت و پشتیوانی دۆزی گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان بن و، سەنگەری گەیاندنی کێشە و گرفتی هەر چوارپارچەی کوردستان بن بۆ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بە مەبەستی زیادکردنی پشتوانی بۆ دۆزی ڕەوای کورد و، لۆبیەکی بەهێز و کاریگەر بنیادبنێن.

رێکەوتی 17.09.2023، لە وڵاتی نیدەرلاند و لە نزیک شاری ئەمستەردام، شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی کۆبووە و، جەختی لەوەکردەوە، کە پێویستە پێکەوە هەوڵی بنیادنانی لۆبییەکی بەهێزی کوردستانی بنێن، ئەوەش لە پێناو دۆزی رەوای گەلەکەمان لە هەرچوار پارچەی کوردستان.

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نیدەرلاند، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و، پاشان شفا بارزانی وتاری خۆی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و، ئاماژەی بەوەدا، کۆکردنەوەی ڕەوەندی کوردستانی لە ژێر چەترێکی نەتەوەییدا بیرۆکەی سەرۆک بارزانی بووە، باسیشی لە بەستنی یەکەم کۆنگرەی هەولێر کرد کە لە ساڵی 2021 بۆ دامەزراندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەژێر چاودێری جەنابی سەرۆک بارزانیدا ئەنجامدرا و، ئێستا کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی ماڵی هەموو کوردستانیانە بە بێ جیاوازی کولتوری و ناوچەیی و مەزهەبی و دینی، بەڵکو تاکە مەرجی ئەندام بوون لە کۆنفدراسیۆن، نیشتمانپەروەری و باوەڕبوون بە ئاڵای کوردستان و یەکڕیزی خاکی کوردستان هەبێ و، ئەو دابەشکارییەی پەیماننامەی لۆزان ڕەتبکاتەوە.

هەروەها شفا بارزانی جەختی لەوەش کردەوە، کە ئەوان نەهاتوون دژایەتی کەس بکەن، بە پێویستی زانی لێرە هەموو کوردستانی بن و بە یەک دەنگ بڵێن یا کوردستان یا نەمان. دووپاتی کردەوە، ئەوەی دەوڵەتانی داگیرکەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەسەر کوردیان هێناوە، زوڵمێکی گەورەیە و لە پێش چاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە ئەنجامی دەدەن، وتیشی: “کەس لەگەڵ ئێمە نییە، بۆیە پێویستە ئێمە پێکەوە بین و یەکگرتووبین”.

سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی، لە میانەی وتارەکەیدا تیشکی خستەسەر بەستنی کۆنگرەی داهاتووی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و وتی: “ساڵی داهاتوو گۆنگرەی دووەمی کۆنفدراسیۆن ئەنجام دەدرێت و دەکرێ ئەو کۆمەڵە و ڕێکخراو و کەسایەتییە نیشتمانپەروەرانەی دەیانەوێ لەم چوارچیوە و چەترە نەتەوەییەدا کۆببنەوە، بەشداربن و درێژە بە خەبات و چالاکییە نیشتمانی نەتەوەیەکانی خۆیان بدەن”.

شفا بارزانی ئەوەشی دووپات کردەوە، ئامانجی ئەوان تەنیا سیاسی نییە، بەڵکو ئامانجی کولتوری و ڕۆشنبیری و فەرهەنگیشیان هەن و، هەوڵ دەدەن خولی فیربوونی زمانی کورد زیاتر پەرەپێبدەن و، ئەو پڕۆژەی ئێستاش هەیە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بەردەوامە و دواتر فراوانتر دەکرێت و، لە هەوڵدان ماڵی کوردستانیان ئاوا بکەن و لە بەرنامەدایە لە ئەڵمانیا وەک هەنگاوی یەکەم ئەو ماڵە بۆ هەموو کوردستانیان ئاوا بکەن.

هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، وتیشی: “ئێمە دەماوێت دەنگی مەزڵومیەتی میللەتی خۆمان بین و پاڵشت و پشتیوانی دۆزی گەلی خۆمان بین لە هەر چوارپارچەی کوردستان و، سەنگەری گەیاندنی کێشە و گرفتی هەر چوارپارچەی کوردستان بین بۆ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بە مەبەستی زیادکردنی پشتوانی بۆ دۆزی ڕەوای کورد و لۆبیەکی بەهێز و کاریگەر بنیاد بنێین”.

دواتر دەرگای گفتوگۆ و پرسیار و پێشنیار بۆ ئامادەبووان کرایەوە و کۆمەڵێک پرسیار و پێشنیار خرانەڕوو، کە باس و خواسی کۆبوونەوەکەی هێندەی تر دەوڵەمەندتر کرد، لە هەمانکاتدا هونەرمەند برادەر بە چەند گۆرانییەک لەگەڵ چەند کار و نمایشێکی هونەری کۆبوونەوەکە هێندەی تر ڕازاندەوە.

ئەوەی شایەنی باسە، کوردستانیانی نیدەرلاند و بەلجیکا، پارت و ڕیکخراوە سیاسییەکان و کۆمەڵە کوردستانییەکان و ژمارەیەکی بەرچاوی گەنج و ئافرەت، بەشداری کۆبوونەوەکە بوون و مایەی دڵخۆشی گشت لایەک بوو.

___

سوید : کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنگرەی فیراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان دەکات

nusar1

فەدەراسیۆنا کۆمەلێن کوردستانی ل ئەلمانیا بەشداریێ د جڤینا دامەزراندنا فەدەراسیۆنا نڤیسکارێن کوردستان – دیاسپۆرا دکەت

nusar1

کۆمەڵەی کوردی موردایك و ئاهەنگی نەورۆز لە هۆڵەندا

KDC
KDC

FREE
VIEW