KDC

ئەمریکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ناشڤیل دامەزرا

بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی راستەوخۆی مستەر کورد، نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکاو کەنەدا، كۆبونەوەی ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی لە شاری ناشڤیلی وڵاتی ئەمریکا بەسەركەوتوویی بەڕێوەچوو.

سەرەتای كۆبونەوەکە بە راگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای رزگاری کوردستان بە گشتی، شۆرشی یەک ساڵی رابردووی ژینا لە رۆهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی دەستی پێكرد.
دواتر تەعبیر سندی ڕیزبەندی بەرنامەکەی خوێندەوە،و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو شاندنی یاوەری کە بۆ واژۆکردنی دەستەخوشکی نێوان ناشڤیل و هەولێر لە ئەمریکا بوون، بۆ ماوەیەکی کورت وەکوو نیشاندانی رێزو پشتیوانی لە کۆنفدراسیۆن بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد. پاشان پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکی کورتدا سوپاسی کارو تێکۆشانی کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمریکای کردو خەباتی ئەوانی بە گرنگ و شوێندانەر لێکدایەوەو هاوکات پشتیوانی خۆشی بۆ کارو پرۆژە نەتەوەییەکانی کۆنفدراسیۆن دووپات کردەوە.

دواتر رەحیم رەشیدی رەشیدی وێرای سوپاس و بەخێرهاتنی ئامادەبووان و سوپاسی تایبەتی لە شاندی پارێزگاری هەولێرکرد، و سەبارەت بە بەرنامەو پڕۆژە نەتەوەییەکانی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لەسەر ئاستی جیهان بەگشتی،و ئەمەریکای باکوور، بە تایبەتی قسەی بۆ ئامادەبووان کردو بایەخی ئەو هەنگاوەی لە گۆشە نیگای جیاوازەوە شیکردەوەو رایگەیاند کۆنفدراسیۆن بە ئامانجی کۆکردنەوەی کوردستانیان و یەکخستنی هێزو تواناکان لە پێناو خزمەت بە کوردستان دامەزراوەو موڵکی هەموو کوردێکی دڵسۆزو نیشتمانپەروەرە.

مستەر کورد بە پێداگیرییەوە باسی لەوەکرد ناوەندی رەوەندی کوردستانی، وەک ناوەندێکی چڤاکی سەربەخۆ خزمەتی دۆزی کوردستان دەکات، هاوکات ناوەندەکە هەوڵ دەدا کۆکەرەوەی زۆرترین رێژەی کوردستانیان بێت، لەم بوارەدا بە بەرنامەی زانستی و سەردەمیانە تێدەکۆشێ تا ڕەوەندی کوردستانی بەشێوەیەکی سەردەمییانە کەڵک لە بوارو دەرفەتە یاساییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا وەربگرێت، هەروەها لەو وڵاتانەدا کاراو چالاک بێت و ببێتە چەتری کۆکەرەوەی هەموو ئەوانەی باوەریان بە پڕنسیپە نەتەوەییەکان هەیەو لەم پێوەندییەدا هێڵە گشتییەکانی کۆنفدراسیۆنی شیکردەوە کە باوەرمەند بوون بە ئاڵای کوردستان، پێشمەرگەو هێما نەتەوەییەکان و خەبات بە رزگاری نەتەوەیی و تێکۆشانی یاسامەند و ئاشتیخوازانەیە.


نوێنەری كۆنفدراسیۆن لە بەشێکی دیکە قسەکانی دا باسی لەوە کرد ،کەلەسەر نەوەكانی دووهەم و سێهەم و دواتری كوردستانی لە دەرەوە كار دەكەن و هەوڵ دەدەن کوردستانیان پتر لە ناوەندی و گرێچنی سیستەمی وڵاتانی ڕۆژئاوایی دا جێگای خۆیان بکەنەوە تاکوو لەم رێگاوە باشترو بەربڵاوتر پشتوانی زۆرتر بۆ دۆزی ڕەوای کوردستان دەستەبەربکەن. رەشیدی لە ناوەرۆکی قسەکانی دا بە وردی پەرژایە سەر ئەو راستییە کە کۆنفیدراسیۆن بایەخێکی تایبەت بە ناشڤیل دەدا کە پتر لە ٢٥ هەزار کوردی لێدەژی و بە کوردستانی بچووک ناسراوەو لەم بارەوە باسی لە پلان و بەرنامەکانی کۆنفدراسیۆن بۆ رەوەندی کوردستانی شارەکە کرد.

دواتر حیکمەت بامەڕنی یەکێک لە یەکەمین تیمەکانی پەنابەری کە ساڵی ١٩٧٦ چۆتە ناشڤیل باسێکی لەسەر مێژووی رەوەندی کوردستانی لە شارەکەو پێویستی خەبات بۆ کوردستان لە دەرەوە پێشکەش کرد.
ئەوجار لە کەش وهەوایەکی ئازادو دیمۆکراتیدا ئامادەبووان دیدو پێشنیارو ڕەخنەکانی خۆیان هێنایە بەرباس و لە بڕگەیەکی دیکەدا نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەرێزەوە وەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە،و ڕاگەیاند: کە رەخنەو تێبینییەکان بە دڵسۆزی و لە پێناو گەشەدان بە کاری کۆنفدراسیۆن دەزانێ.

لە دواین بڕگە بە رەزامەندی سەرجەم ئامادەبووان لە هەڵبژاردنێکی ئازادو دیمۆکراتیدا ١٣کەس وەکو ئەندامانی ناوەندی رەوەندی کوردستانی بۆ ڕاپەراندنی ئەرکەکان لە ناشڤیل هەڵبژێردران کە بریتی بوون لە:

١. نیزار شەرانشی
٢. تەعبیر سندی
٣. نۆپەل ئەحمەد
٤. ئیپەک ئیسماعیل
٥. نیگار ئەحمەدی
٦.فەلاح ئیسماعیل
٧. هاشم چۆکان
٨. هەرمەن عومەر
٩. عیسام سولێڤانی
١٠. ئاکام قەرەخدری
١١. موستەفا ئەلماس
١٢. ئومران چەلکی
١٣. موستەفا رەهنەمانی

دواتر نیزار شەرانشی وەکوو بەرپرس و ئیپەک ئیسماعیل بە جێگری بەرپرسی ناوەند هەڵبژێردران.

کوردستانیانی هەرچوار بەشی کوردستان جیا لەوەی وەکوو ئەندامی بەرێوەبەری ناوەند هەڵبژێردران، هاوکات نوێنەرانی پارتی دێموکراتی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناشڤیل ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون و دڵسۆزانە بۆ پێکهاتنی ناوەندەی رەوەندی کوردستانی هاوکارو یارمەتیدەر بوون.

___

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

ڕۆژنامەی بیلد ئەڵمانی: سوید بووەتە مەترسیدارترین وڵاتی ئەورووپا

KDC

کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی کورد لە فیلەندا و سوید نیگەرانن

nusar1
KDC

FREE
VIEW