ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، لە ئۆفیسی خۆیان و بە مەبەستی بەشداری کردنیان لە رۆژی ناساندنی نەریت و فەرهەنگ، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
ڕۆژی شەممە، رێککەوتی 23ی9ی2023 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، لە ئۆفیسی سەرەکی خۆی کۆبوونەوەیەکی ئامادەکارییان بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە رۆژی ناساندنی نەریت و فەرهەنگ و کولتور ئەنجامدا، کە بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە، رێککەوتی 24ی9ی2023 لە ناو باڵەخانەی پەرلەمانی کەنەدا بەڕێوەبچێت.


جێی باسە، دەستەی لاوانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، سەرجەم ئامادەکارییەکیان بۆ بەشداریکردنیان لەو چالاکییە کردووە.