KDC

کەنەدا: فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی دامەزرا

رۆژی شەممە، رێککەوتی 23.09.2023، لەسەر راسپاردەی کۆمیتەی بەرێوەبەری و بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی راستەوخۆی مستەر کورد، نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکاو کەنەدا، فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە شاری ئوتاوای پێتەختی کەنەدا، وەکوو یەکەمین فیدراسیۆنی سەر بە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی دامەزرا.

سەرەتای كۆبونەوەکە بە مارشی سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و راگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای رزگاری کوردستان دەستی پێكرد. دواتر کاک د. عوسمان خۆشناو وەکوو کەسایەتی دیاری رەوەندی کوردستانی لە کەنەدا بە فەرمیی کۆبوونەوەکەی کردەوەو کارو چالاکییەکانی رەوەندی کوردستانی بە گشتیی، لە ئەمریکاو کەنەدا بە تایبەت بە سەرکەوتوو جیددی پێناسە کرد.

دواتر شفا بارزانی بەرپرسی دیسکی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی لە رێگای تەلەفوونەوە بەشداری کۆبوونەوەکەی کردو وێرای ماندوو نەبوونی لە ئامادەبووان هیوای سەرکەوتنی لە پێناو خزمەت بە دۆزی رەوای کوردستاندا بۆ بە ئاوات خواستن.
لە بڕگەیەکی دیکەی کاری کۆبوونەوەکەدا، رەحیم رەشیدی نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا، بە وردی باسی لە بایەخ و پێویستی فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی کردو میکانیزمەکانی دامەزراندنی فیدراسیۆنی شیکردەوە کە پاش سازدانی ٥ ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە سەرتاسەری کەنەدادا، فیدراسیۆن بۆ بەرێوەبەری کاروباری وڵاتەکەو گرێدانەوەی ناوەندەکان بە یەکەوەو لە ژێر چەتری کۆنفیدراسیۆن دا پێکدێت و تێکۆشانی خۆی بەرێوە دەبات…

رەشیدی لەسەر ئەوە پێداگری کردەوە فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە کەنەدا ئامانجی کۆکردنەوەی کوردستانیان و یەکخستنی هێزو تواناکانیانە لە پێناو خزمەت بە کوردستان و وەکوو دامەزراوەیەکی دێموکراتیک و سەربەخۆ موڵکی هەموو کوردێکی دڵسۆزو نیشتمانپەروەر دەبێ لە کەنەدا کە باوەریان بە سەربەخۆیی و ئازادی کوردستانە.

هەروەها نوێنەری كۆنفدراسیۆن ڕایگەیاند، کەلەسەر نەوەكانی دووهەم و سێهەمی لاوان بە گشتیی كار دەكەن و هەوڵ دەدەن کوردستانیان پتر لە گرێچنی سیستەمی وڵاتانی رۆژئاوایی دا جێگای خۆیان بکەنەوە تاکوو لەم رێگاوە باشترو بەربڵاوتر پشتوانی زۆرتر بۆ دۆزی ڕەوای کوردستان دەستەبەر بکەن.

لە دوایین بڕگەداو لە هەڵبژاردنێکی ئازادو دیمۆکراتیکدا بە دەنگی نهێنی هەر یەکە لە سەرتیپ کاکەیی، شوان ئاغا غەفوری، مەم حوسەدەن وەکوو ئەندامی سەرەکی، هەروەها رێژنە بێهرووز و ئەمیر موحەممەدی بە ئەندامی جێگر هەڵبژێردران.
دواتر لە یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی هەڵبژێردراوی فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە کەنەدا سەرتیپ کاکەیی وەکوو سەرۆکی فیدراسیۆن و شوان ئاغا غەفوری بە جێگری سەرۆک هەڵبژێردران.

___

پرۆفایلی پیپ گواردیۆلا

nusar1

پۆتین بەمەرج ئامادەیە لەگەڵ زیلنسکی کۆبێتەوە

nusar1

دادگایی مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری دا ،کە ئەردۆگان قەرەبووی دەمیرتاش بکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW