KDC

كەنەدا: نوێنەری كۆنفدراسیۆن پێشوازی لە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كرد

نوێنەری کۆنفدراسیۆن و چەند بەرپرس و ئەندامێکی ناوەندەکان پێشوازییان لە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و، چەند تەوەرێکیان تاوتوێ کرد.

ڕێکەوتى ٢٤ی ٩ی ٢٠٢٣، رەحیم رەشیدی نوێنەری كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی لە ئەمریكا و كەنەدا، بە یاوەری سەرتیپ كاكەیی سەرۆكی فدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی لە كەنەدا، هاوکات بەشێك لە بەرپرس و ئەندامانی ناوەندەكانی رەوەندی كوردستانی ئەو وڵاتە، هاوڕێ لەگەڵ د. حەیدەر رازی ناسر بەڕێوەبەڕی گشتیی كاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆتاوا، پێشوازییان لە سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری كرد، کە بە سەردانێکی فەرمیی هاتبوونە كەنەدا.

سەفین دزەیی و تریفە عەزیز نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریكا، بەرنامەیەکى فراوانى دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ رەوەندی كوردستانی و بەرپرسانى ئیدارەى كەنەدا هەبوو، ئەوەش بۆ باس و بیروڕا گۆڕینەوە لەسەر پەیوەندییەكانی هەولێر و ئۆتاوا و گفتوگۆكردن لەسەر دوایین بەرەوپێشچوونەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لە ڕووى سیاسى، ئاسایش، مرۆیی و ئابووری.

___

کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوایان لە ڕوسیا کرد توند و تیژی بەرامبەر ئۆکرانیا ڕابگرێت

nusar1

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنیارێک ساز دەکات

nusar1

پرۆفایلی ئەیسی میلان

nusar1
KDC

FREE
VIEW