ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی تورۆنتۆ بەسەرپەرشتی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبونەوە ،و بەرپرسی و جێگری نوێی ناوەند هەڵبژێردران
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی ٣ ی١٠ی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی رەحیم رەشیدی نوێنەری كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی لە كەنەدا و ئەمریكا کۆبوونەوەیەک لە ڕێگای پرۆگرامی زوومەوە بۆ ئەندامانی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-تۆرۆنتۆ بەڕێوەچوو، كە تێیدا نوێنەری كۆنفدراسیۆن باسێكی گشتیی لەسەر كار و چالاكییەكانی كۆنفدراسیۆن بە گشتیی و، پێكهێنانی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە كەنەدا پێشكەشكرد، كە ئەندامانی ناوەندی تورۆنتۆ بە شێوەیەكی زیندو و چالاك تێیدا بەشداریان كرد و، دید و بۆچوونەكانی خۆیان هێنایەبەرباس.
پاشان دەست لە كاركێشانەوەی ئەیوب عەبدوڵاپوور پەسەند كرا كە پێشتر جێگری بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-تورۆنتۆ بوو. سەرتیپ كاكەیی بە هۆی پۆستە نوێیەکەی وەكوو سەرۆكی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە كەنەدا دەستبەرداری پۆستی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-تورۆنتۆ بوو. دواتر بە تێكڕای دەنگی ئەندامانی ناوەندی تورۆنتۆ، ئەحمەد محەمەدی بە بەرپرس و مێلۆدی قادری بە جێگری بەرپرسی ناوەندی
ڕەوەندی كوردستانی-تۆرۆنتۆ هەڵبژێردران.
لە بڕگەیەكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، بەشیر سەنگاوی كە پێشتر ئەندامی یەدەک بوو، بە ئەندامی سەرەکی ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-تورۆنتۆ هەڵبژێردرا.
شیاوی باسە، ڕۆژی یەكشەممەش ئەندامانی ناوەندی تورۆنتۆ، لەگەڵ ناوەندەكانی دیكە لە كەنەدا، بۆ قسە و باس لەسەر بەرنامە و كارەكانی ڕەوەندی كوردستانی لەو وڵاتە و گەشە و بەرەو پێشچوونی كار و بەرنامەكان كۆبوونەوە و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد.
هەرلەونێوەندەدا مستەر كورد نوێنەری كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی لە كەنەدا و ئەمریكا، وێڕای سوپاس و پێزانیین بۆ دڵسۆزی و تێكۆشانی هەموو لایەك، پاشان ڕاشکاوانە وەڵامی پرسیار و ڕەخنەكانیدایەوە.