KDC

کەنەدا: دوو پەرلەمانتار ئامادەیی کاری هاوبەشیان لەگەڵ فدراسیۆن راگەیاند

سەرۆکی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-تۆرۆنتۆ، لە دوو کۆبوونەوەی جیا و لەگەڵ دوو پەرلەمانتاری دوو پارتی جیاوازی کەنەدا کۆبوونەوە، کە تێیدا هەردووکیان بەڵێنی کاری هاوبەشیان بە فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەو وڵاتە دا.

سەرتیپ کاکەیی سەرۆکی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و، ئەحمەد موحەممەدی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-تۆرۆنتۆ، لەگەڵ تۆم کمیج دۆستی ناسراوی کوردستان و ئەندامی پەرلەمانی کەنەدا لەسەر لیستی پارتی کۆنەپارێزان، لە شاری تۆرۆنتۆ کۆبوونەوە. لەو دیدارەدا تۆم باسێکی هەمە لایەنەی لەسەر گەشتە سەرکەوتووەکەی بۆ هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد و پشتیوانی خۆی بۆ کوردستان دووپاتکردەوە و، راشیگەیاند کە لە هەموو روویەکەوە تێدەکۆشن تا پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئۆتاوا بدەن.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دۆخی پەنابەرانی کوردستانی لە کەنەدا و ئەو کێشانەی لە رووی یاساییەوە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە هاتەبەر باس و، هەردوولا بڕیاریاندا لەمبارەوە هاوکارییەکانیان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتە یاساییانە پەرە پێبدەن.

هەروەها بە وردی باس لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی کرا، لەمبارەوە سەرۆکی فدراسیۆن وێڕای سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەکانی تۆم لە کوردستان و پێشمەرگە، هاوکات داوای لێکرد پتر بایەخ بەم بابەتە بدات، هاوکات داواشی کرد هەوڵ بدرێ هێرش و پەلامارەکانی تورکیا دژی خەڵکی سیڤیلی رۆژئاڤای کوردستان کۆتایی پێبێت.

لە دیدارێکی دیکەدا، سەرتیپ کاکەیی چاوی بە عەلی ئێحساسی ئەندامی پەرلەمانی کەنەدا لەسەر لیستی حیزبی لیبراڵ کەوت و، لە دیدارەکەدا پەوەندییەکانی کوردستان و کەنەدایان تاوتوێ کرد و بڕیاردرا، ئەو دیدار و چاوپێکەوتنانە بەردەوام بن.

شیاوی باسە، هەردوو ئەندامەکەی پەرلەمانی کەنەدا وێڕای خۆشحاڵی خۆیان بۆ پێکهێنانی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە کەنەدا و پیرۆزباییکردنیان، ئامادەیی تەواویان بۆ کاری هاوبەش لە چوارچێوەی وڵاتی کەنەدادا ڕاگەیاند.

___

گرژییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا زیاد دەبن

KDC

تاڵیبان گەشتکردنی ئافرەتانی قەدەغەکرد 

KDC

ئەڵمانیا .. پۆلیس لە پشکنینەکانی بەردەوامە ، وەک بەشێکی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکەی ڤییەنا

KDC
KDC

FREE
VIEW