KDC

نوێنەری کۆنفدراسیۆن و سیناتۆرێکی فەرەنسی کۆبونەوە

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ سیناتۆرێکی فەرەنسی کۆدەبێتەوە و تێیدا باسیان لە قوڵترکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتەیان کرد.

مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا، لە درێژەی گەشتەکەیدا بۆ پاریس و، لە سەنای فەرەنسا چاوی بە سیناتۆر رێمی فێرۆ کەوت.

لەو دیدارەدا رەحیم رەشیدی، وێڕای سوپاس لە پشتیوانییە بەردەوامەکانی سیناتۆر رێمی لە دۆزی کوردستان، باسێکی گشتیی لەسەر کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پێشکەش کرد.

هاوکات رەشیدی لەسەر دۆخی هەنوکەیی رۆژهەڵاتی کوردستان پاش شۆڕشی ژینا ئاخافت، هەروەها هێرش و پەلامارەکانی تورکیا دژی رۆژئاوای کوردستان و پێویستی کۆتایهێنان بەو هێرشانە، تەورێکی دیکەی گفتوگۆکانی نوێنەری کۆنفدراسیۆن بوو.

لە بڕگەیەکی دیکەی دیدارەکەدا، باسی بایەخ و گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و پاریس و ڕۆڵی ڕەوەندی کورستانی لە بونیادنانی ئەو پەیوەندییەدا کرا.

لای خۆیەوە سیناتۆر رێمی، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لەو دیدارە، بە گرنگییەوە باسی لە پێگەی کوردستان لە کۆی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرد و، لەسەر ئەوە پێداگری کردەوە کە پێویستە فەرەنسا و کوردستان پەیوەندییەکانیان لە گشت روویەکەوە قوڵتر و توندوتۆڵتر بکەنەوە.

جێی باسە، سیناتۆر رێمی فێرۆ، سیاسەتڤانێکی ناسراوی فەرەنسایە و پێشتر سەرۆکی شارەوانی ناوچەی ١٠ی پاریس بووە، هەروەها سەرۆکی گرووپی سۆسیالیستی لە ئەنجومەنی پاریس و سکرتێری یەکەمی فدراسیۆنی سۆسیالیستی پاریس بووە ، لە ساڵی ٢٠١٧وە بۆتە سیناتۆر

___

گومان لە بانکێکی سویدی دەکرێت,کە 100ملیۆن یۆرۆی بۆ وەزیرێکی ڕووسی سپی کردبێتەوە

nusar1

بە تۆمەتی هەوڵ بۆ ئەنجامدنی پلانی هێرش، پۆلیسی ئەڵمانیا بەسەر ماڵێکدا دەدەن

KDC

کوردستان : بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی پشتگیری و پشتیوانی لە جێ بەجێکردنی پرۆژەیەکی گەورەی هونەری دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW