KDC

بەرپرسی ناوەندی برۆکسل کۆبونەوە و دیدارێک سازدەکات

بەرپرسی ناوەندی برۆکسل سەردانی نوسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و هەروەها دیدارێکیشی لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ڕوسیا سازکرد ،لەو دیدارو کۆبونەوانەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی و هاریکاری لە نێوان نوێنەرایەتییەکانی هەرێم لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی کرایەوە.


ڕۆژی سێشەممە جیهانگیر عەلی دۆڵەمەری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە برۆکسل – بەلجیکا سەردانی نوسینگەی فەرمانگای پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردو لەلایەن ئامانج خضر حەسەن بەرێوەبەری نوسینگەی تایبەت پێشوازی کرا
لەکۆبونەوەیک دا جەخت لەسەر هەماهەنگی و هاریکاری نێوان نوێنەراییەتیەکانی حکومەتی هەرێم و ڕەوەندی کوردستانی کرایەوە


هەر لەو نێوەندەدا بەرپرسی ناوەندی برۆکسل بە ئامادەبونی قارەمان عوسمان دیدارێکی لەگەڵ دکتۆر دانەر موستەفا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوسیا سازکرد
لەو دیدارەشدا نوێنەری حکومەتی هەریم لە روسیا جەختیکردەوە کە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بە نوینەرایەتیەکانی ڕاگەیاندووە کە دەبیت هەماهەنگی لە نیوەان رەوەندی کوردستانی و نوینەرایەتیەکانی حکومەتی هەریم لە دەرەوە هەببێت،هەروەها هەماهەنگی وهاریکاری نێوان ڕەوەندی کوردستانی و نوێنەرایەتییەکانی هەرێم دوپاتکرایەوە ،و دواتر جەخت لەسەر بەردەوامی کۆبونەوە و دیدارەکان کرایەوە ،کە هەموان بەیەکەوە خزمەت زیاتر بە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان بکەن.

___

پەنابەره‌ عێراقییه‌كان لەسەر سنووری نێوان بێلاڕووس-پۆڵەندا بوونەتە قوربانیی ململانێی سیاسیی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و بێلاڕووس

KDC

مامۆستایەکی فینلەندی بە نهێنی وانەی بە منداڵانی داعش داوە

KDC

سەرۆکی هەرێمی کوردستان :بەئامانجگرتنی هەولێر جگە لە ئاڵۆزکردنی دۆخەکە ، زیانگەیاندنە بەئێستا و داهاتووی تەواوی عێراق

nusar1
KDC

FREE
VIEW