KDC

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ ئەندامێکی پەرلەمانی کەنەدا کۆبووەوە

نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا، لە شاری ئەدمۆنتۆن لە باژێری ئەلبرتای کەنەدا، سەردانی پەرلەمانتاری کەنەدی زیاد عەبوڵتایفی کرد

ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی ١٠ی ١١ی ٢٠٢٣رەحیم رەشیدی، نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا سەردانی ئۆفیسی سەرەکی پەرلەمانتار کەنەدی لە شاری ئەدمۆنتۆن کرد و لەلایەن زیاد عەبوڵتایف ەوە پێشوازیەکی گەرمی لێکرا .

لە کۆبونەوەیەک دا مستەر کوردباسێکی لەسەر پێکهێنانی ناوەندەکانی کەنەداو دواتر دامەزراندنی فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی کرد و لەم پێوەندییەدا بەرنامەو دوورەدیمەنی هەنگاوەکانی رەوەندی کوردستانی لە کەنەدا شیکردوە و پێشنیاری کرد کە پێکەوە چەند بەرنامەو پرۆژەی هاوبەش لە ئاستی هەرێمی ئەلبەرتا بە گشتیی و پەرلەمانی فیدراڵ لە ئوتاوای پایتەخت بەرێوەبەرن.

دواتر مستەر کورد باسی لە بایەخی وەرگرتنی کوردەکانی رۆژهەڵات لە لایەن کەنەداوە وەکوو پەنابەر کرد ، و لەوبوارەدا پێشنیاری کرد پێکەوە کار بکەن بۆ هەڵگرتنی بەربەستە یاساییەکان و بەم هەنگاوەش خزمەتێکە بۆ کەسانەی کە ساڵانێکی زۆر لە تەمەنی خۆیان بۆ ئازادی و دیموکراسی تەرخانکردوە.

پاشان پەرلەمانتار زیاد عەبوڵتایف خۆشحاڵی خۆی بەو دیدارە دەربڕی و سوپاسی سەردانی نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی کردو ، هەنگاوەکانی یەکخستن و رێکخستنی ڕەوەندی کوردستانی لە کەنەدا بە پێویست و گرنگ لێکدایەوە، و لەمبارەوە چەند پێشنیاری زانستی هێنایەبەرباس و بەڵێنی هەموو هاوکاریەکی پێویست و یاسایی بە نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانیدا .
زیاد لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا باسی لە سەفەری شاندنی پەرلەمانی کەنەدا بۆ کوردستان کردو زۆر ستایشی ئارامی و کولتووری پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی لە کوردستان کرد و دووپاتیکردەوە کە بە هەموو تواناوە لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی بۆ پتەوترکردنی پێوەندییەکانی نێوان کەنەداو کوردستان تێدەکۆشن.

شیاوی باسە لەو دیدارەدا، موحەممەد ئەتروشی و هاشم سندی ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئەدمۆنتۆن هاورێیەتی نوێنەری کۆنفیدراسیۆنیان دەکرد.

___

تاڵیبان: کڕین و فرۆشی کۆیلە فەرمانی ئەڵڵای ئیسلامە، لە داهاتوودا کچانی کۆیلە هەناردەی وڵاتانی ناوچەکە دەکەین

KDC

سویسرا :ئاهەنگ و کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە شارەکانی لۆزان و زیورخ بەڕێوەچوو

nusar1

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بێرمینگهام دامەزرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW