KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج رێزلێنانیان پێشکەشی دوو وەرزشوانی سەرکەوتووی کورد کرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج و ئەنجومەنی وەرزشکارانی کورد لە دەرەوەی وڵات، دەستەگوڵی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە دوو کەسایەتیی وەرزشکاری سەرکەوتووی کورد کرد.

لە کێبەرکێیە نێونەتەوەیییەکانی زۆرانبازیی ئازاد و ڕومیی ساڵی ٢٠٢٣ی کاپی کولبۆتن کە لە نوروێژ و، بە بەشداریی ٩٠ تیمی وەرزشی ١٧ وڵاتی جیهان و لە ماوەی ٣ ڕۆژدا بەڕێوە دەچێت، وەرزشکارانی کوردیش بەشدارن و لەلایەن ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج و ئەنجومەنی وەرزشکارانی کورد لە دەرەوەی وڵات، رێزلێنانیان پێشکەش کرا.

لەم کێبەرکێیانەدا سەید مەسعوود ناسری، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج و سەرۆکی ئەنجومەنی وەرزشکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، وەک میوان بەشداریی ئەو کێبەرکێیانە بوو و بە ناوی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ئەنجومەنی وەرزشکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، دەستەگوڵی ڕێزلێنانی پێشکەش بە ناسری فەتاحی، ڕاهێنەر و ناوبژیوانی سەرکەوتووی نێونەتەوەیی، هەروەها سروش ئەلقاسی، زۆرانبازی سەرکەوتووی نێونەتەوەییی کورد کرد و، خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەرکەوتنەکانی ئەم دوو کەسایەتییە وەرزشکارە سەرکەوتووانەی کوردستان دەربڕی.

شایانی باسە، ئەوانیش وێڕای سوپاس و ڕێز لە سەید مەسعوود ناسری، لە بەرانبەر ئەو ڕێزلێنانەدا خۆشحاڵیی خۆیانیان دەربڕی و هاوکات ئەم هەنگاوەیان بەرز و دڵخۆشکەر نرخاند.

___

ئەڵمانیا:پرۆژەیاسایەک هەلی مانەوەی هەمیشەی بۆ پەنابەرانی ڕەتکراوە دابیندەکات

nusar1

هەولێر: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە مەراسیمی چلەی کەریم ئەحمەد دەکات

nusar1

ڕووسیا ڕۆژی سەرکەوتن لە شەڕی ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW