KDC

هۆڵەندا: ڕێکخراوی چەپک چالاکییەکی هونەری ئەنجام دا

رێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی کە ئەندامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانین، لە شاری ئەلمێرەی هۆڵەندا هەستان بە سازدانی چالاکییەکی هونەری، کە چەندین هونەرمەند و میوزیک سیان و شاعیری کورد تێیدا بەشدار بوون.

بە ئامادەبوونی شاخەوان دوکانی سەرۆکی رێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی و، جەبار ڕەشید لیژنەی باڵای رێکخراوی چەپک و، هەڵۆ ڕەزا نوێنەری بەلجیکا و، شیرین کافێ نوێنەری ئەڵمانیای رێکخراوەکە، لەگەڵ هەر یەک لە هونەرمەندان دەشنێ بابان و نیاز شەیدا و شۆڕش قەرەداغی و کاوە کەرکووکی و کەیوان ڕۆژهەڵاتی و، چەند میوزیک سیان و شاعیر و بەشێک لە ڕۆشنبیران و کوردانی دانیشتووی هۆڵەندا، رۆژێکی هونەرییان بەڕێکرد و، چەندین تێکستە شیعریش پێشکەش کران، لەگەڵ دەیان گۆرانی فۆلکلۆری کوردی.
سەرۆکی رێکخراوی چەپک لە شاری ئەلمێرە تا ئەلکمار نوێنەرایەتی رێکخراوەکەی جێگر کرد، کە لەم کەسانە پیکهاتوون، تەلار خان نوێنەری ئەلمێرە، مامۆستا عەتا ئەندام و، تانیاخان ئەندام و، نیاز شەیدا ئەندام و، ڕزگار محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری ڕێکخراوی چەپک لە هۆڵەندا.

شاخەوان دوکانی بە ماڵپەڕی فەرمیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەم جۆرە چالاکییانە بەردەوامیان دەبێت و ئەوان بێ جیاوازی ئایین و لایەنی سیاسیی لە خزمەت کوردانی تاراوگە دەبن.

شایانی باسە، ڕێکخراوی چەپک ئۆفیسی لە شاری سلێمانی هەیە و خاوەنی دەیان و سەدان چالاکی جۆراوجۆرن و، ئەندامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانین لە تاراوگە.

___

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئامادەی پرسەی زیگی مارتش بوون

nusar1

ئێران دەستی بە پیتاندنی یۆرانییۆم کردەوە

KDC

یۆنان :- ڕێکەوتنی ئاسایشی بوار بە ئەمەریکا دەدات کە چوار بنکەیی بۆ مەبەستی سەربازی بەکاربهێنێت

KDC
KDC

FREE
VIEW