KDC

بەریتانیا: بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی کۆنفڕانسێکی زانستی بەڕێوەچوو


بە سەرپەرشتی شفا بارزانی و لەسەر پێشنیاری نووسینگەی دیاسپۆرا لە بارەگای بارزانی، لەلایەن چەند زانکۆیەکی کوردستان ، بەریتانیا ، ڤییەنا و یابان، کۆنفڕانسێکی زانستی بۆ دانانی بناغەیەکی زانستی و دروست بۆ دامەزراندنی دیاسپۆرای کوردستانی لە زانکۆی میدلسیکسی بەریتانی بەڕێوەچوو.


لە ڕۆژانی ٣٠ی ١١ و ١ی ١٢ی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی شفا بارزانی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی و لەسەر پێشنیاری نووسینگەی دیاسپۆرا لە بارەگای بارزانی، لە زانکۆی میدلسیکسی لەندەن و بە ئامادەبوونی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفڕانسێکی زانستی بەڕێوەچوو،

کۆنفڕانسەکە لەلایەن چوار زانکۆی وەک (زانکۆی کوردستان لە

هەولێر، میدلسیکسی بەریتانی، ڤییەنا و ناکازاکی ژاپۆنی) ڕێکخرابوو، ئەوەش بۆ دانانی بناغەیەکی زانستی و دروست بۆ دامەزراندنی دیاسپۆرای کوردستانی.
لە کۆنفڕانسەکەدا شارەزایان و پسپۆرانی بواری دیاسپۆرا و بەرپرس و سەرپەرشتیکارانی دیاسپۆرای وڵاتان و گەلانی بێ دەوڵەت و ئەندامێکی پەرلەمانی بەریتانیا بەشدار بوون، لەوانە (وەزیری دیاسپۆرای ئەرمەنی، نوێنەری دیاسپۆرای یۆنانی و هیندی، تامیلی ، بەرپرسی دیاسپۆرای کەتەلۆنی، سکۆتلەندی و باسکی و مامۆستایانی زانکۆکانی ئۆکسفۆرد و میدلسیکسی بەریتانی).


کۆنفڕانسەکە لە ئاستێکی بەرزی زانستیدا بوو، سەرەڕای پێدانی پێشنیار و باسکردنی ئەزموونییان، سەرجەمییان ئامادەیی خۆیان بۆ سەرخستنی بەرنامەی سەرۆک بارزانی بۆ دامەزراندنی دیاسپۆرایێکی کوردستانی یەکگرتوو دەربڕی.
هەروەها لەلایەن شفا بارزانی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی، ڕوانگەی سەرۆک بارزانی لە بارەی ڕێکخستنەوەی دیاسپۆرای کوردستانی خرایە ڕوو ، لەلایەن بەشداربووان گفتوگۆی لەسەر کرا و تاوتوێ کرا.
لە لێداوانێکدا بەرپرسی نووسینگەی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی باسی لە گرنگی ئەم جۆرە کۆنفرانسانە کرد و وتی: “سازدانی کۆڕبەندی زانستی لەبارەی دیاسپۆرا گرنگە بۆ پەیداکردنی شارەزایی و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی گەلانی دیکە و، دروستکردنی لۆبییەکی کوردستانیی بەهێز لەگەڵ گەلان و ناوەندە زانستییە جیهانییەکاندا”.
لە کۆنفرانسەکەدا هەریەکە لە دکتۆر هێمن هەورامی جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوڕێ لەگەڵ کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا و، کارۆخ خۆشناو لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەشداری بوون.

شیاوی گوتنە، هەریەکە لە بەڕێزان پ. د. جان ڕۆژ لە زانکۆی میدلسیکس و، د.نایف بۆزوان لە زانکۆی ڤییەنا و، د. عەبدولڕەحمان لە زانکۆی ناکازاکی، ڕۆڵی سەرەکییان لە رێکخستنی کۆنفڕانسەکەدا هەبووە.

___

هاووڵاتییەکی کورد دەستگیر دەکرێت و چارەنووسی دیار نییە

KDC

دیداری نوێنەری كۆنفدراسیۆن لەگەڵ سەرۆکی دامەزراوەی یەکگرتووانە دژی ئێرانی ئەتۆمی

nusar1

یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە بۆ سەپاندنی سزای نوێ ،ئەگەر ڕوسیاجەنگەکە ڕانەگرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW