بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی فدراسیۆنی ڕەوەندی کەنەدا و، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، لە نووسینگەی سەرەکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوای کەنەدا، پێشوازییان لە شاندی دوو ڕێکخراوی کوردی کرد،و کۆبونەوە
هەریەکە لە شوان ئاغا غەفووری جێگری سەرۆکی فدراسیۆنی کەنەدا، ئاسۆ فەرەج بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، هاوکات جێگر و سکرتێر و ئەندامانی ناوەندەکە، پێشوازییان لە نوری جیتانکیا سەرۆکی رێکخراوی بنگەی کوردی ئۆتاوا و، شەهرام داستان سەرۆکی کۆمیتەی کوردی ئۆتاوا و، چنار خانی جێگری سەرۆکی کۆمیتەی کوردی ئۆتاوا کرد.




لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای باسکردنی چەند خاڵێکی گرنگ لە هەمانکات بە کۆی دەنگ بڕیاردرا بۆ ئایندە بەیەکدەنگ و یەک رەنگ و بە یەکگرتوویی کار و چالاکییەکانیان لەپێناو دۆزی رەوای کورد ئەنجامبدەن، هاوکات لە بۆنە و یادەکاندا هاوکاری یەکتربکەن، تا بتوانن خزمەت بە کورد و کوردستانییان بکەن.
شوان ئاغا غەفووری جێگری سەرۆکی فدراسیۆنی کەنەدا، وەک داڕێژەر و چاودێری کۆبوونەوەکە، سوپاسی هەموانی کرد و، پشگیری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و فدراسیۆنی کەنەدای بۆ دووپاتکردنەوە، هیوای تەبایی و یەکڕیزی ماڵی کوردی خواست.





