KDC

ئەمریکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەڤەری واشنتن دامەزرا

بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی راستەوخۆی مستەر کورد، نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا، ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-واشنتن بە سەركەوتوویی دامەزرێندرا.

سەرەتای كۆبوونەوەکە بە مارشی سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و راگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای رزگاری کوردستان دەستی پێكرد. دواتر رەحیم رەشیدی بە ناوی کۆنفدراسیۆن بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد. پاشان تریفە عەزیز نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، سەبارەت بە بایەخ و کاریگەری ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا قسەی کرد و، وێڕای بەرزنرخاندنی چالاکییەکانی کۆنفدراسیۆن، پشتیوانی تەواوی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کار و چالاکی ڕەوەند دەربڕی.

ئەوجار هەریەکە لە د. ئیبراهیم ساڵح سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە باکووری ئەمریکا، حیکمەت بامەڕنی و خەبات ئیبراهیم پوور لە چالاکڤانانی دیاری دەڤەرەکە قسەیان کرد و، بە گرنگییەوە باسیان لە پێویستی یەکڕیزی و خەباتی ڕەوەندی کوردستانی کرد، هاوکات دامەزراندنی ناوەندەکەیان بەرز نرخاند.

لە بەشێکی دیکەی کاری کۆبوونەوەکەدا، سروە سەلیمی و جانا دەمیجەر، وەکوو دوو خوێندکاری زانکۆ لەسەر گرنگی بەشداری گەنجان قسەیان کرد.

رەحیم رەشیدی وێڕای سوپاس و بەخێرهاتنی ئامادەبووان بە گشتیی، سوپاسی تایبەتی لە ئامادەبوونی دیپلۆماتی کورد مەریوان فەتاحی، د. یەریڤان سەعید لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆ کرد. لە بڕگەیەکی دیکەدا مستەر کورد سوپاسی ئامادەبوونی هونەرمەندان مونیر عاشق هونەرمەندی عێراقی، فایەق عەبوڵاهی و هەمزە خانەقینی هونەرمەندانی کوردستانی دەڤەرەکە کرد، کە بەردەوام بە دەنگە بەسۆزەکەیان رازێنەرەوەی کۆڕ و کۆبوونەوەی ڕەوەندن.

هەروەها نوێنەری کۆنفدراسیۆن کار و پڕۆژەکانی رێکخراوی خێرخوازی هێڤی بەرزنرخاند، لەم پەیوەندییەدا رۆڵی هەمزە سەلیم دامەزرێنەری ئەو ناوەندەی بەرز نرخاند.

لە بڕگەیەکی دیکەدا، نوێنەری کۆنفدراسیۆن سەبارەت بە بەرنامە و پڕۆژە نەتەوەییەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر ئاستی جیهان بە گشتیی، ئەمریکای باکوور بە تایبەتی، قسەی بۆ ئامادەبووان کرد و بایەخی ئەو هەنگاوەی لە گۆشەنیگای جیاوازەوە شیکردەوە و رایگەیاند، کۆنفدراسیۆن بە ئامانجی کۆکردنەوەی کوردستانیان و یەکخستنی هێز و تواناکان لە پێناو خزمەت بە کوردستان دامەزراوە و موڵکی هەموو کوردێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەرە و، لە دەرەوەی بازنەی حیزبایەتی تێدەکۆشێ و چەتری کۆکەرەوەی هەموو کوردستانییەکی دڵسۆز و خەمخۆرە.

مستەر کورد بە پێداگیرییەوە باسی لەوەکرد ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، وەک ناوەندێکی چڤاکی سەربەخۆ خزمەتی دۆزی کوردستان دەکات، هاوکات ناوەندەکە هەوڵ دەدا کۆکەرەوەی زۆرترین رێژەی کوردستانیان بێت، لەم بوارەدا بە بەرنامەی زانستی و سەردەمیانە تێدەکۆشێ تا ڕەوەندەکەمان بە شێوەیەکی ئەمڕۆیی کەڵک لە بوار و دەرفەتە یاساییەکانی وڵاتانی ئەمریکا و کەنەدا وەربگرێت.

نوێنەری كۆنفدراسیۆن لە بەشێکی دیکە قسەکانی دا، باسی لەوە کرد، کە لەسەر نەوەكانی دووهەم و سێهەم و دواتری كوردستانی لە دەرەوە كار دەكەن و، هەوڵ دەدەن کوردستانیان پتر لە ناوەند و گرێچنی سیستمی وڵاتانی رۆژئاوایی دا جێگای خۆیان بکەنەوە، تاکوو لەم رێگایەوە باشتر و بەربڵاوتر، پشتیوانی زۆرتر بۆ دۆزی ڕەوای کوردستان دەستەبەر بکەن.

رەشیدی لە ناوەڕۆکی قسەکانی دا بە وردی پەرژایە سەر ئەو راستییە کە کۆنفدراسیۆن بایەخێکی تایبەت بە لاوەکان دەدا.

ئەوجار لە کەشوهەوایەکی ئازاد و دیموکراتیدا، ئامادەبووان دید و پێشنیار و رەخنەکانی خۆیان هێنایە بەرباس و، لە بڕگەیەکی دیکەدا، نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەڕێزەوە وەڵامی رەخنەکانی دایەوە و سوپاسی دڵسۆزی و پشتیوانی کوردستانیانی لە کار و چالاکییەکانی کۆنفدراسیۆن کرد.

لە دوایین بڕگەدا، لێژنەیەکی ٥ کەسی بۆ سەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردن دیاریکران، ئینجا بە ڕەزامەندی سەرجەم ئامادەبووان و، لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دیموکراتیدا، هەر یەکە لە:

١. ئومێد کەرکووکی
٢. ئەندازیار رەزا مەعبەدی
٣. جانا دەمیجەر
٤. سروە سەلیمی
٥. هێما عەسکەری
٦. سەنگەر ئاکرەیی
٧. ئەحمەدشێخۆ
بە ئەندامی سەرەکی و، د.شاکیر عەلی و جەمشید سندی، بە ئەندامی یەدەک هەڵبژێردان.
لە یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی هەڵبژێردراودا، ئومێد کەرکووکی بە بەرپرس و، ئەندازیار رەزا مەعبەدی بە جێگری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دەڤەری واشنتن هەڵبژێردران

___

ئوسترالیا: دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هەڵبژێردران

nusar1

سیناتۆرێکی ئەمەریکی داوای تیرۆرکردنی پۆتین دەکات

nusar1

وڵاتە زلهێزەکان دان بە حکوومەتەکەی تاڵیباندا نانێن

KDC
KDC

FREE
VIEW