KDC

کۆنفرانسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نێدەرلاند ئەنجام درا

بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سکرتێری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و، نوێنەرایەتی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، هاوکات بە بەشداری چەندین پارت و رێکخراو و کۆمەڵە و کەسایەتی کوردستانیانی پارچەکانی کوردستان، کۆنفرانسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نێدەرلاند ئەنجام درا.

لە ڕێکەوتی 10.01.2024، بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆنفدراسیۆن ئیسماعیل کامل و، جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن هەورامان عەلی تۆفیق و، سکرتێری کۆنفدراسیۆن کۆڤان ئامێدی و، بە نوێنەرایەتی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی قارەمان عوسمان، کۆنفرانسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئارنهێمی وڵاتی نیدەرلاند، بەڕێوەچوو.

لە کۆنفرانسەکەدا ڕێژەیەکی دیار و بەرچاوی کوردانی دیاسپۆرا لە هەرچوار پارچەی کوردستان بەشداربوون، هاوکات دەیان ڕێکخراو و کۆمەڵە و فدراسیۆن کە لەوڵاتی نیدەرلاند کار و خەباتی مەدەنی خۆیان دەکەن، ئامادەی بوون.

سەرەتای کۆنفرانسەکە بە وتەی شاندی کۆنفدراسیۆن دەستی پێکرد و لەسەر کار و خەبات و چالاکییەکانی کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی لە ماوەی کارکردنیدا و ئەجێندا و بەرنامەی ئایندە بوو، ئەوەی زیاتر گفتوگۆی لەبارەوە کرا، کاراکردنەوەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بوو لە نیدەرلاند. دواتر لە ڕێگای ئەو فدراسیۆن و رێکخراو و کۆمەڵانەوە بتوانرێ چەترێکی فراوانتر بۆ چالاکییە مەدەنییەکانی ئەو وڵاتە رێک بخرێت و، هەموو پێکەوە خزمەت بە کورد و کوردستانیان بکەن.

دواتر رێگا درا بەشداربووان بۆچوون و سەرنجی خۆیان لەسەر کاری ڕەوەندی کوردستانی بدەن و، بە پێشنیارەکانیان ئەو ئەرک و کارانە دەوڵەمەندتر بکەن و، بەشداربووان بە تێر و تەسەلی ئاخافتن و سەرنج و بۆچوونەکانیان لە دەست خۆشی و رەخنە و گلەیی و پێشنیاری دروست خستەڕوو، دواتریش لەلایەن شاندی کۆنفدراسیۆنەوە وەڵامی پرسیار و سەرنجەکان درانەوە.

لەگەڵ ئەو بەشداریە فراوانەی چالاکوانان و ڕێکخراو و کۆمەڵە و فدراسیۆن لەو وڵاتە، بەشێک نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانی پارچەکانی کوردستان بەشداری بوون و، دوور لە کاری حزبی و ئەجێندای سیاسی بەشێک بوون لە هاوکاری بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆسەیە، پێشتر کۆنفدراسیۆن لەگەڵ هەموو نوێنەراتییەکانی پارتە سیاسییەکان بەبێ جیاوازی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدابوو بۆ ئەوەی بەشداری گشت لایەکی تێدابێت لەسەرخستنی ئەو پڕۆسەیە، بە هێنانە پێشەوەی کەسی چالاک و نیشتمانپەروەر کە بتوانێ لە کار و خەباتی مەدەنی خزمەت بکات، ئەم هەنگاوەش مایەی دەستخۆشی و خۆشحاڵی هەموولایەک بوو.

فدراسیۆنێک و ژمارەیەکی بەرچاو رێکخراو و کۆمەڵە ئامادەیی خۆیان نیشاندا، کە لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانیدا کار بکەن و دریژە بە کار و خەباتی مەدەنی خۆیان بدەن، هەربۆیە لەو کۆنفرانسەدا، کۆبوونەوەیەکی کورتیان لەگەڵ ئەنجامدرا و بڕیاری ئەوەدرا لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجام دەدرێت و ئەو پێکەوە کارکردنە بە شێوەیەکی فەرمیی ڕادەگەیەنرێت.

لە کۆتایی کۆنفرانسەکە، دەرگای خۆپاڵاوتن کرایەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دیموکراتیانە هەڵبژاردن بۆ دەستەیەکی نوێی کارگێڕانی ناوەندی نیدەرلاند هەڵبژێردرێتەوە و، پڕۆسەکە زۆر بەباشی بەڕێوەچوو، هاوکات چەندین کەسایەتی دوای خۆناساندنیان، پڕۆسەکە دەستی پێکرد و دەستەی کارگێڕی ناوەندی نیدەرلاند هەڵبژێردرا.

___

هەڵمەتی (ئێرە کوردستانە) بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێکدانی ناوە کوردیەکان لە ڕۆژھەڵات

KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان :نرخی خۆراک لە جیهاندا بەرزدەبێتەوە

nusar1

نزیکەی 500 کۆچبەر لە تونێلێکی تەسکی باکووری پاریس دەگوێزرێنەوە 

KDC
KDC

FREE
VIEW