بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانیانی دانیشتووی سالسبۆرگی نەمسا، ئەندامانی دەستەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەو شارە هەڵبژێدرا.


رۆژی هەینی رێکەوتی ١٢ی ١ی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانیانی دانیشتووی شاری سالسبۆرگی نەمسا، لە کەشێکی ئازاد و دیموکراسیانە، ئەندامانی دەستەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هاتە هەڵبژاردن.
جێی باسە، ئەمجارەیان گەنج داینەمۆی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییە و، بە خۆشحاڵی هەستێکی بەرزی نەتەوەیی پێشوازییان لە بەرنامەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد و بەڵێنی سەرخستنیان دا.