KDC

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی نەرویجیان کرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر دەستدرێژییەکانی ڕژێمی ئێران سەردانی پەرلەمانی نەرویجیان کرد

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، لەسەر پرسی هێرشەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و، لە سێدارەدانی ڕۆڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەردانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (18.01.2024) شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەوریج بە سەرپەرشتی دکتۆر نورەدین خۆشناو نوێنەری کونفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و، مەسعود ناسری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، ئازاد ئەحمەد و خاتوو هلین دارا، سەردانی پەرلەمانی نەرویجیان کرد و لە لایەن ئەندام پەرلەمانی ناسراوی نەرویجی ڕاسموس هانسن لە حیزبی سەوز(ژینگە پارێز) و، هۆکۆن لیندال مۆشاێری سیاسی گرووپی پەرلەمانی هەمان حیزب و، خاتوو ئانە لینە نیلسن پێشوازییان لێکرا.

لەم سەردانەدا شاندی ڕەوەندی کوردستانی باسیان لەو نیگەرانییە جددییانە کرد سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ و کێشە ژینگەییەکان کە لە ململانێ بەردەوامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە سەرهەڵدەدەن. بەتایبەت باسیان لە هێرشی موشەکی بالیستیکی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد.

هاوکات نیگەرانی قووڵیان سەبارەت بە دۆخی نالەباری کوردانی بێتاوان کە ئێستا ڕووبەڕووی چارەنووسی دڵتەزێنی لەسێدارەدانی ناڕەوا دەبنەوە لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە، تەوەرێکی دیکە بوو. ئەوان بە قووڵی باسی ئەم بابەتەیان کرد و، ڕایانگەیاند کە: ئێمە تووشی شۆک بووین لە نەبوونی گرنگیدان و کردەوەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بەم دۆخە دڵتەزێنەی گەلی کورد.

شاندی خانە خوێ، وێڕای بە خێرهێنانی گەرم، هاوخەمی و پاڵپشتی خۆیان بۆ نەتەوەی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان دەربڕی و سوپاسی شاندی ڕەوەندی کوردستانیشیان کرد و وتیان: خۆشحاڵین و سوپاستان دەکەین بۆ ئەو دەرفەتە بەنرخە بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕاما، لە هەمانکاتدا وتیشیان: ڕاستە ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی ئێمەی پارتی سەوز و ژینگەپارێزە لەگەڵ کورد، بەڵام سەردانەکەتان زۆر ئەرێنی دەبینین و دەتوانین بڵێین کە بناغەیەکی پتەومان بۆ هاوکاری زیاتر لە داهاتوودا داناوە.

شیاوی ئاماژەیە، راسموس هانسن ئەندام پەرلەمانی نەرویج، ئەو کەسەیە کە خاتوو نێرگز موحمەدی بەربژێری خەڵاتی نۆبڵی کرد لە دانشمەندانی بواری ژینگەپارێزی نەرویج و جیهان. ناوبراو وتەیەکی سەرنجڕاکێشی سەبارەت بە کورد وت، ئەو وتی: “من لەگەڵ زۆر نەتەوەی جۆاراوجۆر چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەم هەبووە، بەڵام کەسم وەک کورد ڕەوشت جوان، دڵپاک و میهرەبان نەبینیوە و ئەمە شانازییەکی گەورەیە بۆ ئێوە”.

___

هاوپەیمانی فەتح داوای سزادانی قورسی ئەو کەسانە دەکا، کە داوای ئاساییکردنەوە پەیوەندی نێوان عێراق و ئیسرائیل کردووە

KDC

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کشانەوەی تەواوی هێزە شەڕکەرەکانی لە ئێراق ڕاگەیاند

nusar1

شێوەکاری کورد کیڤان بارزانی لە گەڵ پۆرترێتی کەسایەتی یە ناودارەکانی کورد

KDC
KDC

FREE
VIEW