KDC

دیداری شفا بارزانی لەگەڵ نۆپێل ئەحمەد

رۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٣١ی ١ی ٢٠٢٤، شفا بارزانی چاوی کەوت بە خانمە کوردی-ئەمریکی نۆپێل ئەحمەد، کە پۆلیسێکی کوردی دیاری شاری ناشڤیلە. لەو دیدارەدا نۆپێل ئەوەی خستەڕوو کە هەست بە شانازی و سەربەرزی دەکات بەوەی دەرفەتی بۆ رەخساوە چاوی بە شفا بارزانی بکەوێت، لەم پەیوەندییەدا بە کورتی باسی لە ژیان و بەسەرهاتی خۆی و چۆنیەتی هاتنیان بۆ ئەمریکا کرد و راگەیاند، کە هەردەم شانازی بە کورد بوونی خۆیەوە دەکات.

لای خۆیەوە شفا بارزانی راگەیاند، کە نۆپێل نموونەیەکی سەرکەوتووی گەنجی کوردە لە ئەمریکا و، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە ناوبراو بایەخ بە کولتوور و شوناسی خۆی دەدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. هەروەها باسی لەوە کرد کە مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا، بە وردی باسی لە رۆڵی بەرزی نۆپێل بۆ کوردستانیانی شارەکە کردووە و، بە وردی ئاگاداری کار و خەباتی یاسایی و مەدەنی ناوبراوە، لەم بارەوە دەستخۆشی لێکرد و داوای لێکرد درێژە بە خەباتی مەدەنی خۆی بدات و هەوڵی تێکەڵبوونی پتری گەنجانی کوردستانی لە رەوتی کاروباری کولتووری و کۆمەڵایەتی بدات.

شیاوی باسە، ئەو خانمە پۆلیسە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی رەوەندی کوردستانییە لە ناشڤیل.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چالاکییەکی کولتورییان سازکرد

nusar1

یۆنان: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئامادەکاری بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی دوو گەنجی کورد دەکات

nusar1

لە هێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندێکی پارێزگای دیالە 11 کەس کوژران

KDC
KDC

FREE
VIEW