KDC

ناوەندی فینلەندا بەشداری ڕێپێوانێکیان کرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-فینلەندا بەشداری ڕێپێوانی ناڕەزایەتی لە سێدارەدانی چەند گەنجێکی ئازادی خوازی کوردیان کرد، کە لە لایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارەدران.

رۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٣/٢/٢٠٢٤ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-فینلەندا، بەشدارییان لە رێپیوانی شەهیدکردنی ٤ گەنجی ئازادی خوازی کوردستانی رۆژهەڵات بە ناوەکانی (موحسین مەزڵوم، محەمەد فرمارزی، وەفا ئازاربار، پژمان فەتحی) کرد، کە لە لایەن رژێمی ئیسلامی ئێران، لە ڕۆژی ٢٩/١/٢٠٢٤ لە سێدارە دران.

جێی باسە، لە دوای ڕێپێوانەکە، نامەی دەڕبڕینی ناڕەزایی لە لایەن ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-فینلەندا پێشکەش بە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، وەک ڕێکخەری ڕێپێوانەکە کرا.

___

ئەمریکا هەزار سزای سەر ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە

KDC

ڕاپۆرت :بەڕێژەی لەسەدا 60موشەکەکانی ڕووسیا شکستیانهێناوە

nusar1

ئاژانسی هەواڵی عێراق: بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە لە بەسرە تۆمارکراوە

KDC
KDC

FREE
VIEW