KDC

بەلجیکا: ناوەندی برۆکسل کۆبوونەوەیەکی فراوانییان ڕێکخست

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل، کۆبوونەوەیەکی فراوانیان بۆ ڕەوەندی کوردستانی و ئەندامانی ناوەند لەوشارەدا ڕێکخست، کە تێیدا چەند پرسێک گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و، ئامانج و ستراتیژی رەوەندی کوردستانی هەڵوەستەی لەسەرکرا.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١١ی ٢ی٢٠٢٤، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، بە ئامادەبوونی بەرپرسی ناوەند و دەستەی کارگێڕی، کۆبوونەوەیەکی فراوانیان بۆ ڕەوەندی کوردستانییان لەو شارە ڕێکخست.

سەرەتای کۆبوونەوەکە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و، دواتر باسێک لەسەر ئامانج و ستراتیژی ڕەوەندی کوردستانی کرا، هەروەها هەڵوەستە لەسەر پێکهاتەی کۆنفدراسیۆن کە لە فدراسیۆن، ناوەندەکان، کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان دەبینێتەوە کرا و، پێوستی و هامەهەنگی لەنێوان ئۆرگانەکاندا باسکرا.

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە، ئەرک و ستراتیژی ناوەندەکە لەچەند خاڵێکدا ڕوونکرانەوە و دواتر چەند داواکارییەک خرانەڕوو، کە پەیوەستبوون بە کار و چالاکییەکان، هەروەها هەماهەنگی پەیوەندی لەگەڵ لایەنەکانی پەیوەندار جەختی لێکرایەوە.

جێی باسە، جگە لە ئەندامانی رەوەندی کوردستانی، ژمارەیەک لە کوردستانیانی شاری برۆکسل و دەووربەری لەگەڵ نوێنەری پارت و لایەنە سیاسی و کۆمەڵە و رێکخراوەکان بەشداریان لەو کۆبوونەوە فراوانەدا کرد، لەو نێوەندەشدا هاوکاری و کارکردنی پێکەوەیی کوردستانیان لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان دووپاتکرایەوە.

ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ناوەند لەم بەڕێزانە پێک دێت:

جهانگیر عالی دۆلەمەری. بەرپرسی ناوەند
اترانیک شاهین جیگری بەرپرسی ناوەند
دلشاد شیرزاد شۆرش سکرتیر
مستەفا شاکر بەرپرسی پەیوەندیەکان و ئیلاقات
سەفەر عبدالرزاق بەرپرسی ریکخستن
شوان مستەفا بەرپرسی بەشی گەنجان
بۆغۆس نیشان بەرپرسی دارایی
شڤان ئەحمەد بەرپرسی راگەیاندن
بارش تۆنجەک بەرپرسی عیلاقاتی کۆمەلە کوردیەکان
دیبۆرا ڤان لۆڤرن بەرپرسی عیلاقاتی کۆمەلەی بلجیکی

___

لەماوەی ساڵێکدا 5000پزیشک لە تورکیا کار بەجێدەهێڵن

nusar1

پۆلیسی بەریتانیا: خۆکوژەکە عێراقی بووە

KDC

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ کوردانی تاراوگە 

KDC
KDC

FREE
VIEW