KDC

وتاری شفا بارزانی لە پەرلەمانی کەنەدا

بە بەشداری پتر لە ٢٠ پەرلەمانتار، سیناتۆر و دۆستی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کەنەدا بەڕێوەچوو.
لە دەسپێکی ئەو دانیشتنەدا، زیاد ئەبوتەیف سەرۆکی کۆمیتەی پەرلەمانی دۆستایەتی کوردستان- کەنەدا، وێڕای بەخێرهاتن کردنی سەرپەرشتیاری رەوەندی کوردستانی، هاوکات سوپاسی ئامادەبووانی کرد، هەروەها سەبارەت بە پەیوەندییەکانی کەنەدا و کوردستان و رۆڵی رەوەندی کوردستانی ئاخافت.

زیاد لە قسەکانی دا باسی لە هەلومەرجی دژواری نێوچەکە کرد و، لەم پەیوندییەدا هاتنی شفا بارزانی بۆ کەنەدا بە رووداێکی گرینگ لێکدایەوە.

دواتر سەرپەرشتیاری رەوەندی کوردستانی لە وتارێکی مێژوویی و پڕ بایەخدا، سوپاسی ئامادەبوونانی کرد و لەسەر گرینگی پەیوەندییەکانی کوردستان و کەنەدا پێداگری کرد و رایگەیاند، ئەمڕۆ سەلماندتان جیا لە چیاکان دۆستی دیکەشمان هەن و ئێوە دەنگێکی بەرزن بۆ پشتیوانی لە کوردستان.

شفا بارزانی بە ناوی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی سوپاسی پشتیوانی و یارمەتییەکانی کەنەدای بۆ کورستان و پێشمەرگە دژ بە داعش کرد، هەروەها رۆڵی رەوەندی کوردستانی بەرزنرخاند و داوای کرد کەنەدا ناوی رێکخراوە کوردستانییەکان لە لیستی رەش دەربهێنن، چونکە کوردستان هەموو کات قوربانی دەستی تیرۆر و جێنوساید بووە و، هەنووکەش لەو شوێنانەی ئازادی هەیە کوردستانە و ئێمە نموونەیەکی جوانی پێکەوەژیانمان پێشکەش کردووە.

لە لایەکی دیکەوە بارزانی بە پێداگرییەوە باسی لە هەڕەشەکانی سەر کوردستان بە گشتیی و هەولێر بەتایبەتی کرد، لەم بارەوە داوای لە ئەندامانی پەرلەمان کرد پتر گوشار بخەنە سەر دەوڵەتی کەنەدا، تاکوو بەرفراونتر داکۆکی و پشتیوانی لە کورستان وەکوو هاوپەیمانێکی گرینگی روژئاڤا بکەن، کە هەنووکە کەوتۆتە بەر هەڕەشەی میلیشیاکانی ئێران، لە لایەکی دیکەوە تاران بە بڕوبیانووی بێ نێوەڕۆک لە نێوخۆ خەریکی کوردکوژییە و، لە دەرەوەش بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پەلاماری کوردستان دەدات و بەمەش نێوچەکە پتر ناسەقامگیر دەکات.

لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەدا، شفا بارزانی رایگەیاند ئەمریکا لەبەردەم هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دایەو نابێ رێگابدرێ واشنگتن کوتوپڕ لە نێوچەکە بکشێتەوە، بەم هەنگاوە بەرەی تیرۆر و تاریکی دەتوانێ کارەسات بخوڵقێنێ، لەم بارەوە داوای کرد کەنەدا لەگەڵ هاوپەیمانەکان باشتر تاوتوێی ئەم مەترسیانە بکەن.

لە بەشێکی دیکەدا، ئەندامانی پەرلەمانی کەنەدا، وێڕای بەرز نرخاندی وتارەکەی شفا بارزانی، هاوکات کۆمەڵێک دید و بۆچوونیان سەبارەت بە بەهێزکردنی پێگەی کوردستان هێنایە ئاراوە، لەم بارەوە لەسەر بایەخ و گرینگی ئەو کۆبوونەوانە پێداگریان کردەوە.

لە کۆتاییدا سەرتیپ کاکەیی سەرۆکی فدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە کەنەدا، وێڕای سوپاس لە ئامادەبووان و بەرزنرخاندنی وتارەکەی سەرپەرشتیاری رەوەندی کوردستانی و هەوڵەکانی زیاد ئەبوتەیف، هاوکات سوپاسی مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا کرد، کە لە رێکخستن و سەرخستنی ئەو کۆبوونەوە پەرلەمانییەدا دەورێکی باڵای گێڕاوە.
هەروەها سوپاسی پشتیوانییە ماددی و مەعنەوییەکانی هاشم سندی و محەممەد مزووری کرد، کە خۆبەخشانە بۆ هەرچی باشتر بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە تێکۆشاون.

___

ئەنجوومەنی ئاسایش ستایشی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات و هۆشداریش لە هەڕەشەکان دەدا

KDC

ئەمەریکا و چین :کار بۆ ئاشتی جیهان دەکەین

nusar1

ئەمەل کلونی، بەهۆی سزادانی داعشێک ستایشی دادگای ئەڵمانیا دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW