KDC

شفا بارزانی لەگەڵ رەوەندی کوردستانی و چەند پەرلەمانتارێکی کەنەدا کۆبوویەوە

سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی لە شاری ئەدمنتۆنی هەرێمی ئەلبەرتای کەنەدا لەگەڵ ژمایەک کوردانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە و پەرلەمانتاری کەنەدا کۆبوویەوە.

شفا بارزانی سەرپەرشتیاری رەوەندی کوردستانی لەگەڵ چەندین کوردی دانیشتووی کەنەدا و، چەند پەرلەمانتارێکی ئەو وڵاتە، کە بریتی بوون لە زیاد ئەبوتەیف و تۆم كەمیج، وە بە ئامادەبوونی محەمەد مزوری بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-ئەدمنتۆن و، مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا، کۆبوویەوە.

سەرەتای کۆبوونەوەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و سروودی نەتەوەیی كەنەدا و ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی رێگای رزگاری كوردستان دەستی پێكرد. دواتر محەمەد مزوری بەرپرسی ناوەندی رەوەندی كوردستانی-ئەدمنتۆن، بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كرد.

مستەر كورد نوێنەری كۆنفدراسیۆنی و، كەسایەتی دیاری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئەمریكایی دۆستی كورد، ناسراو بە سورە، قسەیان كرد و، ڕۆڵی رەوەندی كوردستانیان بەرز نرخاند، لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان كەنەدا و كوردستان پێداگریان كردەوە.

شفا بارزانی سەرپەرشتیاری رەوەندی كوردستانی، وەكوو وتاربێژی سەرەكی ئەو كۆبوونەوە جەماوەرییە، سڵاوی سەرۆك بارزانی گەیاندە ئامادەبووان و لە وتارەكەی دا
تیشکی خستەسەر هەلومەرجی کوردستان، هەروەها دوورە دیمەنەی پێکەوە کاردنی کوردستانیانی لە دەرەوە شیكردەوە.

لە ناوەڕۆکی قسەکانی دا شفا بارزانی باسی لە هەلومەرجی ناسکی ناوچەکە و لە ئارادابوونی هەڕەشە و مەترسییەکان کرد و، لە گۆشە نیگاوە بە پێداگرییەوە رایگەیاند، کە پێویستە کوردستانیان لە دەرەوە، لە دەرەوەی بازنەی حیزبایەتی تێکۆشانی خۆیان گەشە پێبدەن.

کوردستانیانی هەرچواربەشی وڵات، وێڕای پێکهاتە جۆربەجۆرەکان لەو کۆبوونەوەدا ئامادەبوون و دیدو بۆچوونی خۆیان هێنایە زمان و بە گەرمی پێشووازیان لە قسەکانی سەرپەرشتیاری رەوەندی كوردستانی کرد.

ڕێژەی بەشداری ژنان و گەنجان لە دیارترین بابەتەكانی ئەو كۆبوونەوە بوو، كوردستانیان بە پێداگرییەوە باسیان لەوە كرد كە بۆ یەكەم جارە كۆبوونەوەی ئەوتۆی دوور لە حیزبایەتی و بە نەفەسی كوردستانی دێتە ڕۆژەڤەوە و، داوایان كرد ئەم ڕەوتە پتر پەرەی پێبدرێ.

لە بڕگەیەكی دیكەدا، دەرگای گفتوگۆی راشكاوانە كرایەوە و دواتر وڵامی پرسیاری بەشداران درایەوە.

___

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هاوکاری پەنابەرە کوردەکان دەکات

nusar1

پڕۆفایلی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا

nusar1

ئەورووپا سنوورەکانی دیواربەند و تەلبەند دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW