KDC

کەنەدا: شفا بارزانی سەردانی ماڵی کوردی لە تۆرۆنتۆ کرد

لە درێژەی گەشتەکەی دا بۆ کەنەدا، شفا بارزانی سەرپەرشتیاری رەوەندی کوردستانی بە یاوەری شاندێک لە فدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە کەنەدا، سەردانی ماڵی کوردی لە شاری تۆرۆنتۆ کرد و بە گەرمی لە لایەن سەرۆکی ماڵی کورد چەتۆ وانی و ئەندامانی بۆردی ماڵی کورد لەو شەرە پێشوازییان لێکرا.

لە دەسپێکدا سەرۆکی ماڵی کورد لە تۆرۆنتۆ زۆر بە گەرمی بەخێرهاتنی شفا بارزانی و تیمی هاوڕێی کرد. دواتر کورتەیەکی لەسەر دیرۆک و خەباتی نەتەوایەتی ماڵی کورد پێشکەش کرد و باسی لەوەکرد، کە ماڵی کورد شوێنی هەموو کوردستانییەکە و ئەوان بە شانازییەوە لە خەباتی خۆیاندا ئاڵای کوردستان دەشەکێننەوە و، باوەڕی تەواویان بە سەربەخۆیی کوردستان هەیە، وە هەموو خەباتیان بەو ئاڕاستەیەدا بەرەوپێش دەچێت.

دواتر شفا بارزانی وێڕای سوپاس لەو پێشوازییە گەرمە، کار و خەباتی نەتەوایەتی ماڵی کوردی لە ژێر ئاڵای کوردستاندا بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ ماڵی کورد لە تۆرۆنتۆ خواست.

لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو دانیشتنەدا، سەرپەرشتیاری رەوەندی کوردستانی باسی لە پڕۆژە و بەرنامەکانی رەوەند کرد و، لەم بوارەدا ئاماژەی بە کۆبوونەوەی ١٣ی مانگی ٢ لە پەرلەمانی کەنەدا کرد، کە بۆ یەکەمین جارە لەو ئاستەدا و بە بەشداری پتر لە ٢٠ ئەندام پەرلەمان و سیناتۆر لە بینای پەرلەمانی کەنەدا بە دوور لە بازنەی حزبایەتی و وەکوو کوردستانی، داوای پشتیوانی لە کوردستان دەکرێ و پەیامەکەش بە گرینگ وەردەگیردرێت.

هەروەها شفا بارزانی باسی لە پڕۆژەی رەوەندی کوردستانی و ئامانجی سەرەکی رێکخستن و یەکخستنی تواناکانی کوردستانیانە لە دەرەوەی وڵات کرد، لەم بازنەشدا هەموو ئەوانەی، رێز لە ئاڵای کوردستان، پێشمەرگە و مافی سەربەخۆیی بۆ کوردستان دەگرن، دەتوانن لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی دا کۆببنەوە.

لە بەشی کۆتایی ئەو دانیشتنەدا، دەرگای دیالۆگێکی دۆستانە کرایەوە و ئامادەبووان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان لەو سەردانە، هاوکات زۆر پێشنیاری بەسوودیان بۆ پێشخستنی دۆزی رەوای کوردستان و چالاکترکردنی رەوەند لە کەنەدا هێنایە ئاراوە.

___

”پێشمەرگە لە مێزی گفتوگۆی سەرۆکەکانی جیهاندا”

KDC

پیرۆزبایی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستان بۆ دێموکرات و پارتی لە ئەمریکا 

KDC

یەکێتی بازرگانانی بەریتانیا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سکاڵای یاساییان دژی پلانی دیپۆرتکردنی پەنابەران بۆ ڕواندا تۆمارکردووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW