KDC

ناوەندی هانۆڤەر یەکەم کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا

بە سەرپەرشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هانۆڤەر٫ یەکەم کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا و دەستەی کارگێڕی نوێ هەڵبژێردران.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتی کۆڤان ئامێدی بەرپرسی رێکخستنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوندی کوردستانی، ناوەندی هانۆڤەر یەکەم کۆنفرانسی خۆی بە سەرکەوتویی ئەنجامدا و دەستەی کارگێڕی نوێ هەڵبژێردران.

سەرەتای کۆنفرانسەکە بە وەستانی خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕێگای سەربەخۆیی کوردستان دەستیپێکرد، دواتر لەلایەن ئارێز داراپور بەرپرسی پێشووی ناوەند، بە وتەیەک بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد، پاشان کارەکانی کۆنفرانس دەستیپێکرد.

دواتر لەلایەن کۆڤان ئامێدی بەرپرسی ڕێکخستنی کۆنفدراسیۆن، باسی لە دیدگا و پرەنسیپەکانی بەڕێوەبردنی فدراسیۆن و ناوەندەکان کرد و، زانیارییەکی گشتی لەوبارەوە ڕوونکردەوە.

پاشان بوار بە وتوێژ و پرسیاری ئامادەبوان درا و، وەڵامی پێویستی پرسیارەکان درانەوە، هاوکات لە هەڵبژاردنێکی ئازاددا، دەستەی کارگێڕی نوێ هەڵبژێردران، کە پێکهاتبوون لە پێنج کەس بۆ دەستەی کارگێڕی و دوو کەسیش وەک یەدەک هەڵبژێردران. بەم جۆرە:-

1 -سالار کەرکووکی بەرپرسی ناوەند
2 -باییز سابیر سکرتێری ناوەند
3 -دیندار خاشۆ بەرپرسی ڕاگەیاندن
4 -سالم عەلی بەگ بەرپرسی کۆمەڵایەتی
5 -یەحیا مەلەک بەرپرسی دارایی
6 -حەمید ئیبراهيم
7.-ئارێز داراپور

جێی باسە، خۆشەوی میرزا ئەندامی کۆمیتەی گشتیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئامادەی کۆنفرانسەکە بوو، هەروەها لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لە دەستەی نوێی کارگێڕی ناوەندی هانۆڤەر کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.

___

نەمسا: شاندێکی ناوەندی ڤێنا بەشدارییان لە ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید قاسملۆ کرد

nusar1

بە بەشداری نوێنەری سەرۆک بارزانی لە پەرلەمانی بەریتانیا یادی نەورۆز کرایەوە

nusar1

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی یادی کارەساتەکانی ئەنفال پەیامێک بڵاودەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW