KDC

بەلجیکا: ناوەندی لۆڤین کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا

کۆنفرانسی ساڵانەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لۆڤین، بە ئامادەبوونی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا و چەند پەرلەمانتارێک و سیاسییەکی بەلجیکا بەڕێوەچوو، کە هەندێکیان وتاریان پێشکەش کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ ناوەند و کورد دووپات کردەوە.

ڕۆژی ٩ی ئازاری ٢٠٢٤، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لۆڤینی بەلجیکا کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بەست، کە لەلایەن جێگری بەرپرسی ناوەند خاتوو ناسک نەسیریەوە بە وتارێکی گەرم و گوڕ بەخێرهاتنی میوانان و ئەندامانی ناوەند دەستیپێکرد، تێیدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا دلاوەر ئاژگەیی بەشداری کرد و وتارێکی سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی ناوەند پێشکەش کرد و، تێیدا پشتیوانی خۆی بۆ کۆنفرانس دەربڕی. هەروەها زێغەر دیبیسەر، نۆێنەری پارتی پارتی لیبراڵی نیشتمانی N-VAلە ناوچەی ڤلاندێرن وتارێکی پێشکەش کرد و بە گەرمی پشتیوانی خۆی بۆ کورد دەربڕی. جێی باسە، ناوبراو یەکێکە لە دۆستەکانی کورد. پەرلەمانتار کۆنمێتسو لە پارتی N-VA بە ناردنی پەیامێک پشتگیری کۆنفرانسکەی کرد. هەروەها ڤێرلی بۆڤین و مود ڤانهۆڵ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لۆڤین لە پارتی N-VA بەشداریان لە کۆنفرانسەکەدا کرد.

هاوکات نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سوریا، ئاراس ئیسماعیل بەرپرسی کۆمەڵەی هیڤی و ئەکرەم حەمۆ بەرپرسی بەشی سەنگەر و پێشمەرگە لە ئەوروپا عەبدولرەزاق مەجید لە کۆنفرانسکەدا قسەیان کرد و لە وتارەکانیاندا ئاماژەیان بە کارەکانی ناوەند کرد. عەبدولرەزاق مەجید، بۆ کار و چالاکییەکانی ناوەند، تابلۆیەکی پێکهاتوو لە وێنەی سەرۆک مەلا مستەفا بارزانی و ئیدریس بارزانی پێشکەش بە بەرپرسی ناوەند مەزڵوم دێلی کرد.

دواتر کۆڤان ئامێدی بەرپرسی کاری ڕێخکستن و سکرتێری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وتارێکی لەسەر کار و چالاکییەکانی کۆنفدراسیۆن و بارودۆخی نوێ پێشکەش کرد.

جێی باسە، کۆنفرانسەکە بە هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی بەردەوام بوو و ٩ کەس بۆ دەستەی کارگێڕی نوێ هەڵبژێردران. هەروەها ژنان و گەنجان لە دەستەی بەڕێوەبەریدا بەشدارییان کرد

___

تاڵیبان: کڕین و فرۆشی کۆیلە فەرمانی ئەڵڵای ئیسلامە، لە داهاتوودا کچانی کۆیلە هەناردەی وڵاتانی ناوچەکە دەکەین

KDC

“شانێک بەبن باری نیشتمانەوە” لە پەرتووکخانەی کۆنگرێس

KDC

پارتی سۆسیال دیمۆکراتی سوید لەسەر بەئەندام بوونی وڵاتەکەیان لە ناتۆ کۆدەبنەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW