KDC

بەریتانیا: ناوەندی بێرمینگهام و ڕێكخراوی ڕۆشنبیرانی كورد چالاکییەکیان ئەنجامدا

ناوەندی بێرمینگهام و ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتانەوە چالاکییەکیان ئەنجامدا، کە خۆی لە ئێوارە کۆڕێک دەبینییەوە و بەشدارانیشی دەستخۆشیان لە ئەنجامدانی وەها کۆڕێک کرد.

ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-بێرمینگهام و ڕێكخراوی ڕۆشنبیرانی كورد لە بەریتانیا، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتانەوە ئێوارە کۆڕێکیان بۆ چیرۆکی باوکی شاگوڵ ساز کرد، كە قادر سەمەد نوسەری چیرۆكەكە و میدیاكار چیرۆكەكەی خوێندەوە. ناوەڕۆکی چیرۆکەکە باس کردن بوو لە ڕۆڵی باوك بەرامبەر ئافرەتان لە كۆمەڵگە و هزری پیاوی كورد لە ئەوروپا لەمەڕ ئازادی و مافەكانی ئافرەتان.

سەرەتای كۆڕەكە، بە ئاوازی ڕەسەنی كوردی سەنتوور لەلایەن شاكار دەستیپێكرد و، دواتر لەلایەن قادر سەمەد لە ڕێگای چیرۆكەكەیەوە ماف و ئازادی ژن و ئافرەتانی كوردی لە ئەوروپا خستەڕوو، لەگەڵ تەواوی ئەو هەوڵانەی، كە پیاوان دەرهەق بە ئافرەت و ژنانی كورد لەسەر ماف و ئازادییەكانیان ئەنجامیدەدەن.

دواتر مایك ئازادكرا بۆ ئامادەبوان و كۆمێنت و بۆچوونی خۆیان لەسەر بەپێزی بابەتەكە خستەڕوو و دەستخۆشیان لە ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-بێرمینگهام و، ڕۆشنبیرانی كورد لە بەریتانیا کرد.

___

نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکۆنەی سیاسەتی یۆنان لەبارەی کۆچبەرانەوە دەکات

nusar1

کوردستانیانی بەریتانیا مەڕاسیمێکی تایبەتیان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز سازکرد

nusar1

چەند کارێکی شێوەکاری کورد حوسێن کاکەیی لەسەر (پوولی پۆست )ی فەرمی بەلژیکا

nusar1
KDC

FREE
VIEW