KDC

كۆنفرانسی ناوەندی بەلجیکا بە سەركەوتویی ئەنجامدرا

بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا، کۆنفرانسی خۆیان ئەنجامدا و تێیدا دەستەی نوێی کارگێڕی ناوەندەکەیان هەڵبژارد.

رۆژی یەکشەممە، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی ڕاستەوخۆی کۆڤان ئامێدی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، كۆنفرانسی ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-بەلجیکا بە سەركەوتویی بەڕێوەچو و ئەندامانی دەستەی نوێی کارگێڕی ناوەندەکە هەڵبژێردران.

سەرەتای کۆنفرانسەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی کوردستان و سەركاروانى شەهیدان باوکی رۆحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر دەستیپێکرد. هەروەها سروودی نەتەوەیی کوردستان پێشکەش کرا.

دواتر کۆڤان ئامێدی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، باسی لە ئامانج و کار و پڕۆژەکانی کۆنفدراسیۆن کرد. پاشان جهانگیر دۆڵەمەری باسی لە کارنامەی کۆنفرانسەکە کرد.

لە دوایین بڕگەی کاری کۆنفرانسدا، بە ڕەزامەندی تەواوی ئامادەبووانی کۆنفرانس و لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دیموکراتی-یدا دەستەی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ناوەنی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا هەڵبژێردران، کە پێکدێن لە:

ـ بەرپرس ناوەند -جیهانگیر عالی دۆلەمەری

  • جێگری بەرپرس -اترانیک شاهین
  • بەرپرسی پەیوەندیەکان -مستەفا شاکر ستونێ
  • بەرپرسی بەشی رێکخستن- سەفەر عبدالرزاق
  • بەرپرسی بەشی دارایی -بۆغۆس نیشان
  • بەرپرسی بەشی پێوەندییە کوردستانییەکان -بارش باکوری
  • سکرتیر -دلشاد باکوری
  • بەرپرسی راگەیاندن شڤان ئەحمەد
  • بەرپرسی کۆمیتەی ئافرەتان لاوا ئەحمەد
  • بەرپرسی
    دۆسیەی بەشی گەنجان- شوان مستەفا بیتکاری
    بەرپرسی بەشی وەرزش فەرشاد گردکانە کرمانشانی

جێی باسە، لە كۆنفرانسەكەدا دکتۆر دیار مەلا محەمەد ئەمین ئەندامی لیژنەی باڵای ڕاوێژکاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ،سدقی تراونشی کارگێڕی لقی شەشی پارتی مەریوان موستەفا بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی، شاندی پارتی دیمۆکراتی پێشرەوی کورد لە سوریا بە سەرۆکایەتی ئەسعەد شێخۆ و نوێنەران چەندین پارت و لایەنی سیاسیی تر بەشداربوون


___

هەولێر: نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی شەوی یەڵدا دەکات

nusar1

میتی تورکیا خانمە پارێزەرێکی کورد لە عەفرینی باکووری حەلەب دەڕفێنن

KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی 32مین ساڵوەگەڕی ڕاپەرینە مەزنەکەی گەلی کوردستان

nusar1
KDC

FREE
VIEW