KDC

شاندی کۆنفدراسیۆن سەردانی کۆمەڵە دەکەن

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی باڵای کۆمەڵە کۆبوونەوە و، هەماهەنگی نێوانیان خاڵێکی گرنگی دانیشتنەکە بوو، هاوکات کار و چالاکییەکانی ڕابردووی کۆنفدراسیۆنیان بەرز نرخاند.

ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی مارسی 2024، ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و، دکتۆر نورەدین خۆشناو کوردیناتۆری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی بەشی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەیان لە هەولێر کرد و، لەلایەن شاندێکی باڵای کۆمەڵە بە سەرپەرشتی هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵە، عەبدوڵڵا ئازەربار ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری کۆمەڵە، عەلی ڕەنجبەری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکانی کۆمەڵە لە هەولێر و، سۆران ئازەربار جێگری پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە هەولێر پێشوازییان لێکرا.

لەو دانیشتنەدا باس لە دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ بەشداری لایەنە سیاسیی و کەسایەتییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرا، کە پێویستە هەموو لایەنەکان بە لەبەرچاوگرتنی ژینگەی سیاسیی هەر پارچەیەکی کوردستان ڕۆڵ و کاریگەریان هەبێت، ئەوەش بە بێ جیاوازییە فیکری و سیاسییەکان.

لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، باس لە پێویستی دروست کردنی سەرچاوەیەکی بەهێزی ئاکادیمی لە مێژو و کولتوری کوردستان بە زمانەکانی دیکەی جیهان و کردنەوەی خولی فێرکاری زمانی کوردی لە ئاستە جۆراوجۆرەکان دا بە شێوەی ئۆنلاین کرا، کە ئەوەش کۆنفدراسیۆن لە سەرەتای دامەزاندنییەوە کاری بۆ کردووە، هەروەها ڕۆڵی کەسایەتییە ئاکادیمییەکان لە جێبەجێ کردنی ئەم ئەرکە و بانگهێشت کردنیان بۆ بەدەستەوە گرتنی ئەم پڕۆژەیە بە گرنگ وێنا کرا.

لە کۆتایی دا، شاندی کۆمەڵە ئامادەیی تەواوی خۆیان نیشاندا بۆ هاوکاری هەرچی زیاتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، هاوکات ئەرک و چالاکییەکانی ڕابردوویانی بەرز نرخاند، کە تەنیا کۆنفدراسیۆنە لە مێژووی کورد دا، هەوڵی داوە لە دیاسپۆرادا کوردان لە ژێر یەک چەتردا کۆبکاتەوە.

___

ئاگادارییەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە

KDC

ڕووسیا مەرجی داواکارییەکانی بۆ کێشەی ئۆکرانیا زۆر دەبێت وبۆ ڕۆژی دووەم بۆردوومانەکان بەردەوامە

nusar1

ڕۆژهەڵاتی کوردستان: بەندکراوێک ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW