کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات، بەشدارییان لە زنجیرە سیمیناری (ژن پێشڕەوی ئازادیە) کرد، کە زنجیرە سیمینارێک بوو بۆ نزیک بوونەوەی هێزە سیاسیی و مەدەنییەکانی ئێران و بەرز ڕاگرتنی بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی، هاوکات یادی کارەساتی هەڵەبجەشی تێداکرایەوە.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی٣ی٢٠٠٢٤، لە شاری جنێف سەیران کەریم ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا و بەرپرسی ناوەندی سویسرا، بە یاوەری سۆران حەسەن بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازل، بەشدارییان لە زنجیرە سیمیناری ژن پێشڕەوی ئازادییە کرد، هاوکات سەرەتای سیمینارەکە بە ڕێوڕەسمێکی یادی ٣٦ساڵەی کارەساتی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەی شەهید دەستیپێکرد.


جێی باسە، ئەم زنجیرە سمینارە، کە پێکهاتەکانی گەلانی ئێرانی لەخۆ گرتبو و هەموویان لەسەر ئەوە کۆک بوون، کە بزووتنەوەی ژنان و ئازادی ئافرەتان لە کوردستان لەگەڵ ڕێڕەوی ژیانی کورداواریدا ڕێزی لێگیراوە و، فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی نێو ماڵباتی کوردان بووە، ئەوەش هاندان و گەشەسەندنی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بووە.