ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا و بازل بە هەماهەنگی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا و پارتی ماف و ئازادی، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی ئاهەنگێکی بەرفراوانیان ڕێکخست.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ٣ی ٢٠٢٤، ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی سویسرا و بازل بە هەماهەنگی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا و پارتی ماف و ئازادی، لە شاری زیورخی سویسرا و ڕەوەندی کوردستانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕەوەندی کوردستانی ئاهەنگی جەژنی نەرۆز و سەری ساڵی کوردییان سازکرد، کە سەرەتای دەستپێکردنی ئاهەنگەکە، چەندین منداڵ بە پۆشاکی کوردی و بە هەڵگرتنی مەشخەڵی نەورۆز و ئاڵای کوردستان و هاتنیان بۆ نێو هۆڵەکە و بە سروودی نیشتمانیی کوردستان بوو.


دواتر وتارێک لە لایەن سەیران کەریم ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆن خوێنرایەوە، پاشان وتەیەک لە لایەن جەعفەر بە زمانی کوردی و ئەڵمانی پێشکەش کرا، هەروەها وتاری ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا و چەند پارچە هۆنراوەیەک و پەخشانێک پێشکەش کران.
جێی باسە، ئاهەنگەکە بە ئامادەکردن و پێشەکەشکردنی خواردنی کوردەواری و هەڵپەرکێ و دیلان و ئاواز و گۆرانی کوردی تا درەنگانێکی شەوی خایاند، کە جێی ڕەزەمەندی ئامادەبووان بوو.