ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هانۆڤەر و ڤۆڵفسبۆرگ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی کوردان، ئاهەنگی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردییان لە شاری فۆڵڤسبۆرگی ئەڵمانیا سازکرد.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 23ی3ی2024، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هانۆڤەر و ڤۆڵفسبۆرگ، بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێژەیەکی بەرچاوی کوردان، ئاهەنگی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردییان سازکرد.


جێی باسە، ئاهەنگەکە بە گۆرانی و میوزیک و هەڵپەڕکێی کوردی ڕازێنرایەوە و جێی دڵخۆشی ئامادەبووان بوو.