ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی کوردییەوە ئاهەنگێکی خێزانییان سازکرد، کە تێیدا هاووڵاتی بەلجیکیش بەشداری بوون.
رۆژی شەممە رێکەوتی ٢١ی ئازار، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی سەری ساڵی کوردییەوە ئاهەنگێکیان ساز
کرد، کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانیان و تەنانەت هاوڵاتییانی بەلجیکیش بەشداری بوون.


جێیباسە، ئاهەنگەکە بە گۆرانی و میوزیکی کوردی و هەڵپەڕکێی کوردەوارییەوە ڕازێنرایەوە و تا درەنگانێ بەردەوامی هەبوو، هەروەها بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانیان جۆش و خرۆشێکی تایبەتی بە ئاهەنگەکە بەخشی بوو.