KDC

‎ڕوسیا: نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بە هاوکاری کۆنفدراسیۆن چەند چالاکییەکی هونەری ئەنجامدا

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوسیا بە هاوکاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەناو دوو لە هەرە دێرینترین و بە ناوبانگترین ناوەندە میوزیکییە هونەرەییەکانی ڕوسیا و دنیا (کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی و فیڵاڕمۆنیای یارۆسڵاڤڵ) دوو چالاکی هونەری و کولتوری نەتەوەیی کوردییان ئەنجامدا.

بەم چالاکییە نوێنەرایەتی و گروپی هونەری میوزیکی (با) بە گشتیی کورد و کوردستان مێژوویەکی پرشنگداریان تۆمار کرد، چونکە یەکەمین جارە گروپێکی هونەری میوزیکی کوردی لەناو ئەو ناوەندە بە ناوبانگەی جیهان کۆنسێرت ئەنجامبدەن.

هەر لەو چالاکییەدا ڕەوەندی کوردیش تێیدا هاوکار و هەماهەنگ بوون لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوسیا، کاربەدەستانی ئەو ناوەندە زانستییە میوزیکیانەی دنیا ئومێدی بە یەکەوە کارکردنی زیاتریان لەگەڵ کورد و کوردستان دوپات کردەوە و سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوسیا کرد.

لە هەمان کاتدا گروپی میوزیکی (با) دیارییەکی بە نرخی کوردییان، کە لە لایەن لالشی پیرۆز و بابە شێخ فەرهاد بابە شێخ کوڕێ بابەشێخێ بەرێ یێ ئێزدیان بابە چاویش خزمەتکار و شکەستیێ لالشا نورانی نوزاد حەسەن نرمۆ کەسەکێ دیارێ ئێزدیان هادی عەلی عومەر کەسەکێ دیارێ ئێزدیان تەرخان کرابوو، بریتی بوو لە تەنبورێکی کوردی و کرایە دیاری بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوسیا، ئەوەش لە پای ئەو خزمەتە کولتورییە نەتەوەییەی پێشکەشی لەو وڵاتەدا پێشکەشی دەکات.

‎شایانی باسە، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم، سوپاسی پارێزگاری دهۆک و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری دهۆکی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەر لایەن و بەڕێزێکی تر دەکات، کە هاوکاری ئەنجامدانی ئەو چالاکییە گرنگانە بوون

___

ناوەندی بەلجیکا چالاکییەکی کولتوورییان ئەنجامدا

nusar1

سويد- كۆنفراسێك لە بارەی زمانی كوردی لە ستۆكهۆلم

KDC

سێ کارمەندی نەخۆشخانەیەک سزادەدرێن

KDC
KDC

FREE
VIEW