KDC

ناوەندی نەرویج لەگەڵ نەتەوەی سامییەکان کۆبوونەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 17.04.2024، شاندێکی هاوبەشی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج و فدراسیۆنی ژنانی دیاسپورای کوردستانی، لەگەڵ نەتەوەی سامی کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە لە ناوەندی سامییەکان، کە نوێنەرایەتی پەرلەمانی سامییەکانی نەرویج دەکەن لە ئۆسلۆ بەڕێوەچوو، وێڕای ئاڵ و گۆڕی بیر و بۆچوون و ناسینی زیاتر لە سەر مێژوو و کولتووری نەتەوەی سامی و نەتەوەی کورد، هەردوولا جەختیان لە هاوکاری زیاتری بوارە جیاوازەکان کردەوە، بەتایبەت کولتوور و بواری ڕۆشنبیری.

گرینگی ئەم چاوپێکەوتنە لەوەدایە، کە ئەمە یەکەمین پەیوەندی نێوان نەتەوە بێ دەوڵەتەکانی سامی و کوردە، هاوکات هەردوو لا بەو چاوپێکەوتنە زۆر خۆشحاڵ بوون.

شیاوی ئاماژەیە نەتەوەی سامی وەکوو نەتەوەی کورد بە سەر چوار وڵاتدا دابەش کراون و ئەو چوار وڵاتەش بریتین لە نەرویج، سویید، فینلاند و ڕوسیا. لە نەرویجدا خاوەنی پەرلەمانی خۆیانن و لە باکووری ئەو وڵاتەدا دەژین و ناوەندی سامییەکان لە ئۆسلۆ نوێنەرایەتی پەرلەمانی سامییەکان دەکات.

___

دژ بە بۆمبارانەکانی ئێران، کوردانی فینلان خۆپیشانیان ئەنجام دا

KDC

بۆچوونی (دیار ملا محمد امین) لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان

KDC
KDC

FREE
VIEW