KDC

سوید: بە سەرپەرشتی شفا بارزانی کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەڕێوەچوو

بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید،
کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەڕێوەچوو.

لە درێژەی سەردانی ڕێزدار شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی بۆ وڵاتی سوید، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی٤ی٢٠٢٤ لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان کۆبوەوە.

پارتە سیاسییەکانی کوردستان لە سوید، کە بەشداری کۆبونەوەکەیان کرد پێکهاتبون لە:-

  1. عەلی جومعە، سەرۆکی هاوکاری (لە پ.د.ک-س)
  2. نیشتمان عەزیزی لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
  3. ڕۆزا کورد لە پارتی وڵات پارێزی کوردستان WPK
  4. زاگرۆس لە کۆمەڵەی س ز ک- ئێران
  5. ئێسرێف ئۆرنێک لە پارتی سۆشیالستی کوردستان PSK
  6. عوسمان قەرەکوس لە پارتی دیموکراتی کوردستان -باکوور
  7. عومەر سندی لە پارتی دیموکراتی کوردستان – باشوور
  8. ئازاد سێگەرکسوین لە PDPK-s
  9. سەمیر ئەمین لە YNK
    10- ئالان ئۆسۆ لە یەکێتی -س
  10. هالوک ئۆزتورک لە هاک-پار

جێی باسە، کۆبونەوەکە جەختی لەسەر یەکڕیزی و یەکدەنگی لایەنەکان بۆ پرسە نیشتمانییەکان کردەوە و چەند پرسێکی گشتیی نێو لایەنەکانیش گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.

___

دوو مێردمنداڵی خۆكوژ دەستگیر دەکرێن 

KDC

ئێران ئامادەیە زیندانییەکانی لەگەڵ بەریتانیا و ئەمەریکا ئاڵگۆرپێبکات

KDC

ئوسترالیا حزبوڵای لوبنانی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسێنێت

KDC
KDC

FREE
VIEW