کۆمەڵەی کوردی لە ڕۆگەلاند – ڕۆژ لە وڵاتی نەرویج بە نووسراوێکی فەرمیی، کە واژۆی سەرۆکی کۆمەڵەی ناوبراوی لەسەرە، داوا دەکات لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی درێژە بە کار و چالاکییەکانیان بدەن.


ڕۆژی ١٥ ی ئایار کۆمەڵەی کوردی ڕۆگەلاند لە وڵاتی نەرویج بە شێوەیەکی فەرمیی داوای بە ئەندام بوونیان لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد بۆ ئەوەی لە ژێر چەتری کۆکەرەوەی فدراسیۆن و کۆمەڵە کوردییەکان درێژە بە کار و چالاکییەکانیان بدەن.
جێی باسە، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بانگەوازێکیدا داوای لە هەموو فدراسیۆنی و کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردییەکان لە سەرتاسەری جیهان کردووە، کە هەموان بە یەکەوە لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆن درێژە بە کار و چالاکییەکانیان بدەن.