KDC

کۆنفرانسی دامەزراندنی فدراسیۆنی هۆڵەندا بەڕێوەچوو

بە ئامادەبونی هەر یەکە لە سەرۆک و جێگر و سکرتێری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و چەندین ڕێکخراو و کۆمەڵە، کۆنفرانسی فدراسیۆنی هۆڵەندا بەڕێوە چوو.

ڕێکەوتی 25ی5ی2024 لە وڵاتی هۆڵەندا کۆنفرانسێک بۆ دامەزراندنی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئامستلفین بە ئامادەبونی 9 ڕێکخراو، کە پێشتر بوونی خۆیان وەک ئەندامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕاگەیاندبوو بەشداربوون، وەک:
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی
ڕێکخراوی پرد
ڕێکخراوی ئەحمەدی خانی
بنگەها ڕۆشنبیری کوردین ئێزیدی _ ماڵی ئێزیدی
سازیا ئێزیدی نێودەوڵەتی لە دژی جینۆساید
کۆمەڵەی کۆما زۆزان
ڕێکخراوی ڕۆیاڵ
گرووپی خوێندەکاری ڕۆژئاوای کوردستان
کۆما ئازادی
کۆنفرانسەکە بە ئامادەبونی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ، هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن ، گۆڤان ئامێدی سکرتێری کۆنفدراسیۆن بەڕێوەچوو .


لە هەمان کاتدا چەند کاسایەتی و هونەرمەند و بەرپرسی پلاتفۆڕمی کۆمەڵەی کوردی بۆ کاری هاوبەش لە هۆڵەندا وەک میوان بەشداربون، دوابەدوایی گەیاندنی پەیام و ئامانجی کۆنفرانسەکە و ڕوونکردنەوەی دروست لە لایەن شاندی کۆنفدراسیۆنەوە، ئامادەبووانیش سەرنج و بۆچوونی خۆیان خستەڕوو ، کۆمەڵێک بابەت باسیان لێوەکرا .
دواتر دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ بەشداربووانی کۆنفراسەکە واڵاکرا ، کە بریتی بوون لە نوێنەرانی ئەو ڕێکخراوانەی لە سەرەوە ناویان هاتووە، پاشان بە دەنگدان کۆمیتەیەکی 7 کەسی و 2 ی جێگر بۆ کۆمیتەی بەڕێوەبەری فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا هەڵبژێردرا، کە ئەم بەڕێزانەبوون:
ئاڵا عنبرخان ، وەک سەرۆکی فدراسیۆن
پەریسە بەهائەدین
ژیان قادر

حەسۆ هۆرمی
ڕیاز حەمە
ئەحمەد شێخ بلۆ
سالار عوسمان
دوو جێگر :
شێخ میرخان
زەردەشت محەمەد
هەر دوو کۆمیتەی ڕاوێژ و چاودێریش وەک دوو کۆمیتەی گرنگ هەڵبژێردران ئەوانیش ئەمانە بوون:
کۆمیتەی چاودێر:
ساکار ڕەشاد
ئەمیری تەمۆ
محەمەد عەباس

کۆمیتەی ڕاوێژ :
زێوەر مستەفا
کەمال سابیر
ئەحمەد کەرعۆ

بەم شێوەیە کۆی پڕۆسەکە لە دامەزراندن و ڕێکخستنی هەیکەلی ئیداری فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا کۆتایی پێهات.
لە کۆنفرانسەکەدا بابەتی ئەو ڕێکخراوانەی دی، کە لە دەرەوەی ئەم پڕۆسەیە ماون بە وردی قسەیان لەبارەوە کرا، ئەوەش دووپاتکراوەیەوە، کە هەمیشە چەتری کۆنفدراسیۆن و فدراسیۆنەکانی کراوەیە بۆ هەر ڕێکخراو و کۆمەڵەیەکی دی، کە بخوازێ لە ژێر ئەم چەترەدا درێژە بە خەباتی مەدەنییانەی خۆی بدات و بڕیار درا ئەو کۆمەڵە و ڕێکخراوانەی ماون پەیوەندیان پێوەبکرێت و لە دانووستاندنی دۆستانە و کوردیانەدا گفتوگۆیان لەگەڵ بکرێت تا ئەوانیش بۆ ئایندە لە ژێر ئەو چەترەدا کۆببنەوە.

___

بۆچوونی د. خۆشەوی باباک لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

ماکرۆن باسی سەردانەکەی هەولێر دەکات

KDC

پەرلەمانتارێکی ئۆکرانیا سەرەتای ” سەردەمی برسێتی و هەژاری “لە وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێت

KDC
KDC

FREE
VIEW